
یاریگا –
گومان لە بەشداریکردنی تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید لە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکرێت و سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
رۆژنامەنووسی بەناوبانگ و باوەڕپێکراو، ئەلبێرتۆ پێرێرۆ ئاشکرای دەکات بە ئەگەری زۆرەوە کۆرتوا بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەنابێت و بەشداریی یارییەکە ناکات.
Pruebas MAÑANA a Courtois. Duda SERIA para el fin de semana vs Atleti@OndaCero_es pic.twitter.com/KgHMcdNZVF
— Alberto Pereiro (@AlbertoPereiro) March 18, 2026
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، سبەی دەستەی پزیشکی یانەی ریال مەدرید پشکنین بۆ کۆرتوا دەکەن و جۆری پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی رادەگەیەنن.
شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید و رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بووەوە و 2-1 یارییەکەی بردەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆرتوا بەر لە یارییەکە، لە کاتی خۆگەرمکردن تووشی پێکان بووە و تەواوی گێمی یەکەم بە پێکانەوە یاریی کردووە، بەڵام لە گێمی دووەم نەیتوانیوە بەردەوام بێت و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا.



