ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی گواردیۆلا دەدات

داهاتووی گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی دەکەوێتە ژێر گومانەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی مانچێستەر سیتی بۆ چوارەم وەرز لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، وادەی دیاریکردنی چارەنووسی پێپ گواردیۆلا لەگەڵ یانەکە ئاشکرا دەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی و گواردیۆلا رێککەوتون ماوەیەک بە راهێنەرەکە بدرێت تاوەکوو چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە. پلانەکە بەم شێوەیە کە لەدوای یاریی کۆتایی جامی کاراباو، ماوەیەک کاتی پێبدرێت تاوەکوو بیر لە داهاتووی بکاتەوە و بڕیاری کۆتایی بە مانەوە یاخود رۆیشتن لە مان سیتی بدات.



بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ستافی یانەی مانچێستەر سیتی هەستیان کردووە گواردیۆلا هەندێک جار لە توانا و پاڵنەرەکانی خۆی دەکەوێتە گومانەوە و بیر لە داهاتووی دەکاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە، مان سیتی گفتوگۆی نافەرمی لەگەڵ چەند راهێنەرێک بۆ شوێنگرتنەوەی گواردیۆلا دەستپێکردووە، لەنێویاندا ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری پێشووی چێڵسی کە ئێستا بێ یانەیە.

گواردیۆلا تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە و تاوەکوو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەبارەی چارەنووسی نەداوە. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی ریال مەدریدیش لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە داهاتووی بەم جۆرە وەڵامی دایەوە؛

هەمووان دەیانەوێت دەربکرێم، رۆژێک دێم و ماڵئاواییتان لێ دەکەم، هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و لێرەم.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016ـەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر سیتی گرتووەتە دەست، لەو ماوەیە بەردەوام لە پرێمەرلیگ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و توانیویەتی شەش پرێمەرلیگ بۆ سیتیزنس بباتەوە، بەڵام تەنیا یەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە، ئەوەش نائومێدییەکی زۆری لای راهێنەرە ئیسپانییەکە دروستکردووە.

شۆک؛ پێپ گواردیۆلا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button