ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئالڤارۆ ئاربێلوا ریکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ ریال مەدرید تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید شەوی رابردوو 17ـی ئازاری 2026 لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی مانچێستەر سیتی، 2-1 یارییەکەی بردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-1 خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

ئالڤارۆ ئاربێلوا دوای بردنەوەی ئەو یارییە ناوی چووە مێژووی ریال مەدرید و بووە یەکەم راهێنەری یانەکە لە مێژوودا لە چوار یاریی دەستپێکی خۆی لە قۆناخی دەرکردنی چامپیۆنزلیگ هەر چوار یارییەکە بباتەوە.

ریال مەدرید بە سەرپەرشتی ئاربێلوا لە قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بێنفیکای جۆزێ مۆرینیۆ بووەوە و هەردوو یارییەکەی بردەوە.

لە قۆناخی شازدەش رووبەڕووی مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا بووەوە و هەردوو یارییەکەی لەویش بردەوە و بووە یەکەم راهێنەریش لە وەرزێک گواردیۆلا و مۆرینیۆ بەیەکەوە دووربخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button