هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە سێنگال سەنرایەوە؟
دوای 50 ساڵ مەغریب بووە پاڵەوان

یاریگا –
بەفەرمی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە هەڵبژاردەی سێنیگال سەندرایەوە و نازناوەکە بە هەڵبژاردەی مەغریب دەدرێت.
درەنگانی شەوی رابردوو 17ـی ئازاری 2026 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند تانەکەی مەغریبیان قبووڵکردووە و نازناوەکە لە سێنیگال وەردەگیرێتەوە و بە مەغریب دەدرێت.
دوای پێداچوونەوە بە تانەکەی مەغریبدا، بەگوێرەی ماددەی 84ـی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا، هەڵبژاردەی سێنیگال بە کشانەوەی لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا سزادرا و نازناوەکەی لێ سەندرایەوە.
Morocco was declared Africa Cup of Nations champions and Senegal was stripped of the title after an appeal over the result of the soccer tournament final was upheld by the Confederation of African Football https://t.co/fRn7rTGMUl pic.twitter.com/HY8Fd7VX4m
— Reuters (@Reuters) March 18, 2026
بۆچی نازناوەکە لە سێنیگال وەرگیرایەوە؟
لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025، لە کۆتا خولەکەکان لێدانێکی سزا بۆ هەڵبژاردەی مەغریب هەژمارکرا، یاریزانانی سێنیگال لە بڕیارەکە ناڕازیبوون و بۆ ماوەی 10 خولەک یاریگایان جێهێشت، بەڵام دواتر لەسەر داوای ساسیۆ مانێ، کاپتنی هەڵبژاردەکە گەڕانەوە یاریگا.
مەغریب پێناڵتییەکەی گۆڵ نەکرد و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو، سێنیگال لە کاتی زیادکراو گۆڵێکی کرد و بووە پاڵەوان.
دوای یارییەکە مەغریب سكاڵای لەسەر سێنیگال تۆمارکرد بەوەی ئەو هەڵبژاردەیە لە یارییەکە کشاوەتەوە و یاریگایان جێهێشتووە، بەڵام لیژنەی دیسپلین سکاڵاکەی رەتکردەوە.
مەغریب جارێکی دیکە لە رێگەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا سکاڵای تۆمارکرد، ئەمجارە سکاڵاکەی قبووڵکرا و نازناوەکە لە سێنیگال وەرگیرایەوە.
هاوکات هەڵبژاردەی سێنیگال بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی فیدراسیۆنی ئەفریقا دەکات و بڕیاریداوە لە دادگای کاس تانە لەو بڕیارە بدات.
ئەو یاسایای کە جامەکەی لە سێنیگال سەندەوە، دەڵێت کاتێک سەرجەم یاریزانەکانی هەڵبژاردەیەک پێش فیکەی کۆتایی ناوبژیوان یاریگا بەجێبهێڵن، ئەو تیمە بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت، بەڵام هەڵبژاردەی سێنیگال بەڵگەی هەیە کە هەموو یاریزانەکانی یاریگایان بەجێنەهێشتووە، هەربۆیە سکاڵایان لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا هەیە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا سزاکانی سەر هەڵبژاردەی سێنیگال و مەغریبی راگەیاند



