ئەفریقاگرنگترین

فەرمی؛ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە سەنیگال سەندرایەوە و مەغریب وەک پاڵەوان هەژمارکرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا لە بڕیارێکی مێژووییدا سەنیگالی بە دۆڕاو هەژمارکرد و جامی نەتەوەکانی کیشوەرەکەی بەخشیە مەغریب.

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 کە مەغریب میوانداریی کرد، فیناڵەکەی زۆرترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک سەنیگالییەکان بەهۆی ناڕەزایەتیەوە لە بڕیاری لێدانێکی سزا کە ناوبژیوان لەدژیانی گرتبوو، بۆ چەند خولەکێک یاریگایان جێهێشت و تا دواتر بە هەوڵی سادیۆ مانێ گەڕانەوە.

ئەگەرچی گۆڵپارێز لێدانەکەی براهیم دیازی گەڕاندەوە و دواتر توانیان بردنەوە بەدەستبهێنن و وەک پاڵەوان ئاهەنگ بگێڕن، بەڵام مەغریب کۆڵی نەدا لە سکاڵا تۆمارکردن لەسەر رووداوەکە. تا سەرەنجام ئەمشەو یەکێتیەکەی سەنیگالی تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی یاسای ژمارە 84ی تایبەت بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا. هەربۆیە سەنیگالی بە 3-0 وەک دۆڕاو هەژمارکرد و جامەکەی بەخشیە مەغریب.

یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا نزیکە دوو مانگ دوای فیناڵەکە گەیشتە بڕیاری کۆتایی. وردەکاریی یارییەکە لەم راپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە:

سەنیگال بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

بابەتی زیاتر

Back to top button