ئه‌مریکاگرنگترینیاریگا

هۆشداریەکی توند لە بریکارەکەی نێیمار لەدژی ئانچێلۆتی

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو کارلۆ ئانچێلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کراوتیا بڵاوکردەوە. یەکێک لە شۆکە گەورەکانی لیستەکە نەبوونی ناوی نێیمار دا سیلڤا بوو، سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکەی ئێستای سانتۆس لە چەند مانگی رابردوودا بە پیشاندانی ئاستی بەرچاو ویستی متمانەی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی سامبا بەدەستبهێنێتەوە.

فەرمی؛ ئانچێلۆتی پێکهاتە بانگهێشتکراوەکەی راگەیاند و شۆکی تێدایە بۆ هاندەرانی سامبا

نێیمار لەوەتەی 17ی ئۆکتۆبەری 2023 کە لە یارییەکەی بەرامبەر ئوروگوای لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی تووشی پێکان هات و هەڵبژارەکەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە ئوروگوای دۆرا، هیچ یارییەکی بۆ سامبا نەکردووەتەوە. ئەوەش بەشێکی بەهۆی دابەزینی ئاستی و بەشێکیش بەهۆی زنجیرە پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی لەگەڵ هیلال و پاشان سانتۆس. بە هاتنی ئانچێلۆتیش بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سێلیساو لە ناوەراستی ساڵی 2025، نێیمار بەتەواوەتی چانسەکەی لەدەست دا.

لە نوێترین کاردانەوەدا، پینی زەهاڤی بریکاری نێیمار لەسەر بابەتەکە هاتەدەنگ و هۆشداریی بە ئانچێلۆتی دا و وتی

رێزم بۆ ئانچێلۆتی هەیە. دەزانم نێیمار چەند هەوڵ دەدات تا لە مۆندیالی 2026 یارمەتی بەڕازیل بدات. باوەڕم وایە کە ئانچێلۆتی ئەو هەڵەیە ناکات دڵی بەڕازیل پەڕاوێز بخات، کە نێیمارە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button