ئینگلتەراگرنگترین

لەسەر دۆخی لیڤەرپوول ئارنە سڵۆت وەڵامی پرسیارێک بە راشکاویی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی دیکەی قورسدایە کاتێ سبەی شەو میوانداریی گالاتاسەرای دەکات لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کە یاریی رۆشتنی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە یانە تورکیەکە دۆڕاندبوو.

لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگیش دۆخی وێرانە و هەموو ئامانجێکیان بووەتە دەستختنی بلیتێکی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو. بەوپێیەی لەدوای 30 هەفتە تەنها 49 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێن بە جیاوازییەکی کەم لەپێش رکابەرەکانی وەک چێڵسی و برێنتفۆرد.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی گالاتاسەرای، راهێنەرە هۆڵەندیەکە دانی بەو راستیەدا نا کە هەست بە فشار دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند هەست بە پاڵپشتی تەواو دەکات لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە.

ئارنە سڵۆت: لیڤەرپوول باشترین یانەیە کە تێیدا گرفتار بیت

لە چاوپێکەوتنی پێش جەنگەکەی ئانفیڵد سڵۆت وتی

بێ گومان هەست بە فشار دەکەم. هەموومان هەست بە فشار دەکەین. لەم دامەزراوەیەدا هەموو رۆژێک فشار بوونی هەیە. بەڵام بە دیوێکی تردا بوونی ئەم فشارە شتێکی باشە، چونکە ئەوە دەگەیەنێ کە ئێمە لە ئاستی خۆماندا نین یان نزمترین لەو ئاستە. بۆیە پێشوازیی لە فشارەکە دەکەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button