
یاریگا –
ترانسفەرمارکێت کە ماڵپەڕێکی وەرزشییە و پسپۆڕی لە دیاریکردنی بەهای یاریزانەکان هەیە نوێترین پێشهاتی لەبارەی بەهای یاریزانەکان بڵاوکردەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی فێرمین لۆپێز زۆر بەرچاوە. لە سەرەتای 2023 کاتێک تەمەنی 20 ساڵان بوو، فێرمین بە خواستن لە خولی پلەدووی ئیسپانیا بوو. ئێستا ئەو لەنێو تۆپ 20ـی گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهانە. لەماوەی سێ ساڵدا بەهاکەی هەزار هێندە زیادی کردووە.
بابەتی فێرمین سەرسوڕهێنەرە. لە سەرەتاکانی 2023 بە خواستن لە لینارێس بوو بە لەژێر راهێنەرایەتی ئالبێرتۆ گۆنزالیز و بەهاکەشی لە بازاڕی گواستنەوە 100 هەزار یۆرۆ بوو. لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا بەگوێرەی دوایین پێشهاتی ترانسفەرمارکێت، ئێستا بەهای یاریزانەکە 100 ملیۆن یۆرۆیە.
لۆپێز لەنێو 20 گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهانە، بەراورد بە ناوەڕاستکارەکانی یدکەی وەکوو ڤیتینیها و جواو نێڤێش کە بەهاکەیان 110 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها کۆڵ پاڵمەر کە بەهاکەی 110 ملیۆن یۆرۆیە. ئەمە پشتڕاستی دەکاتەوە کە رەتکردنەوەی ئۆفەری 40 ملیۆن یۆرۆی چێڵسی لە هاوینی رابردوودا، بڕیارێکی زیرەکانەی بارسێلۆنا بوو. دێکۆ بەخێرایی گرێبەستی فێرمینی تاوەکوو 2031 درێژکردەوە، بە بەرزکردنەوەیەکی بەرچاوی مووچەکەی.
فێرمین لۆپێز لەم وەرزە بەشداریی 37 یاریی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.



