ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام ئەستێرەیەکی بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەکاتە ئامانج

گفتوگۆکانی لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانەکە دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی سێرهیۆ گیراسی، هێرشبەری بۆرووسیا دۆرتمۆند و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە یاریزانەکە بگوازێتەوە.

رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام ئارەزووی گواستنەوەی گیراسی دەکات و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەستپێکردووە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە دەکات، لە چەندین یاریی دۆرتمۆند ئامادەبوون تاوەکوو لە نزیکەوە لە تواناکانی دڵنیاببنەوە، هەروەها بەرپرسانی یانەکە پەیوەندیان لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەکە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامە، گیراسی نزیک بوو لەوەی روو لە خولی سعوودی بکات بەڵام بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یاریزانەکە لەو بژاردەیە پەشیمانبووەتەوە.

گیراسی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەدا هەیە، بڕگەی هەڵوەشاندنەوەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەو بڕگەیە تەنیا بەسەر یانەکانی وەکوو ریال مەدرید، بارسێلۆنا و خولی سعوودی جێبەجێدەکرێت و تۆتنهام ناگرێتەوە.

جگە لە تۆتنهام، یانەی ئەیسی میلان بایەخ بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات و چاودێری دۆخی هێرشبەرە ئەزمووندارەکە دەکات.

گیراسی تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 88 یاریی لەگەڵ دۆرتمۆند کردووە، 55 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button