ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

ئەگەر هەیە کریستیان پولیسیچ بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

میلان نرخی لەسەر یاریزانەکە داناوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیان پولیسیچ نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و چەندین یانەی گەورەی خولەکە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ئاستبەرزی پولیسیچ لەگەڵ میلان وایکردووە یانەکانی پرێمەرلیگ ئارەزووی گواستنەوەی بکەن و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانەی ئەیسی میلان ئاگاداری گرنگیپێدانی یانەکانی دیکە بە هێرشبەرە ئەمریکییەکە و نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری بێت بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بکرێت ئامادەن بیفرۆشن. بەگوێرەی زانیارییەکان، میلان نرخی یاریزانەکەی بە 75 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پولیسیچ لەگەڵ میلان هەست بە ئاسوودەیی دەکات بەڵام دوور نییە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ چونکە حەز بە کەشی خولەکە دەکات،لە پێشتریش لەگەڵ چێڵسی یاریی کردووە و ئەزموونێکی سەرکەوتووی نووسیوەتەوە.

پولیسیچ تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە، تاوەکوو ئێستا 126 یاریی بە درێسی رۆسێنێری کردووە، لەو ژمارە یارییە 42 گۆڵێ کردووە و 25 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button