ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پێشهات؛ چێڵسی چارەنووسی مودریک یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

چی بەسەر میخایلۆ مودریک دێت دوای ئەوەی لە 2024 پشکنینی ماددەی مێلدۆنیومی ئەرێنی دەرچوو و لە یاریکردن راگیرا؟

دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک لە یاریگاکان، میخایلۆ مودریک بۆ سەلماندنی بێتاوانی خۆی دەجەنگێت. چێڵسی هێشتا پاڵپشتی یاریزانە ئۆکراینییەکە دەکات و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دەکات.

لە جیهانێکی نموونەییدا مودریک شەوی سێشەممە لە ستامفۆرد بریج و لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئەشڕەف حەکیمی دەبووەوە، بەڵام یاریزانە 70 ملیۆن یۆرۆییەکە کە لە زستانی 2023 پەیوەندی بە بلوزەوە کرد، بە نزیکەیی لە دوای دوایین یاریی فەرمی لە 28ـی 11ـی 2024ـەوە ونبووە.

مودریک کە 73 یاریی بۆ چێڵسی کردووە، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە، دوای ئەوەی پشکنینەکانی لە مانگی 10ـی 2024 بۆ مێلدۆنیوم ئەرێنی دەرچوون. سەرەڕای ئەنجامی پشکنینەکان بەڵام یاریزانەکە خۆی بە بێتاوان دەزانێت و لەپێناو سەلماندنی بێتاوانیی خۆی دەجەنگێت، هەمیشەش دەڵێت: “دەزانم هیچی هەڵەم نەکردووە و هیوادارم بەزوویی بگەڕێمەوە.”

سەرەڕای دەنگۆ شێتانەییەکان سەبارەت بە پەیوەندیکردنی سوپاسی ئۆکرایناوە یان بوون بە شۆفێری تاکسی، بەڵام مودریک سەرنجی لەسەر سەلماندنی بێتاوانی خۆی و دەستپێکردنەوەی کاروانی وەرزشییەتی. گەڕانەوەی لاوەکەی ئۆکراینا تاوەکوو ئێستا نادیارە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

دوای یەکەم شیکاریی بۆ نموونەی B مودریک سزادرا، ئەگەر بەمەبەست بەکارهێنانی مێلدۆنیوم بسەلمێنرێت، ئەوا دەکرێت رووبەڕووی سزای چوار ساڵ راگیران ببێتەوە. مێچا بۆ سەلماندی بێتاوانی خۆی یەکێک لە باشترین پارێزەرەکانی یاسای وەرزشیی و ماددەی وزەبەخشی بەکرێ گرتووە، کە سەرپەرشتی کەیسەکەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیشی دەکرد و سزای راگرتنی یاریزانەکەیان لە چوار ساڵەوە بۆ 18 مانگ کەمکردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کەیسەکە دەڵێت چێڵسی بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی یاریزانەکە کە تاوەکوو 2031 گرێبەستی لەگەڵیان هەیە. گۆڕان و نەگۆڕانی ئەو پاڵپشتییە پشت بە هەلومەرجەکان دەبەستێت، پێشبینیش دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا راگرتنی پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوکات ئەگەر شتێکی لەو شێوەیە رووبدات بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێتەوە.

تەنانەت ئەگەر دەرئەنجامەکە گەشبینانەش بێت بە راگیرانێکی کورت یان لابردنی تۆمەتەکان، مودرید دەبێت بۆ بەدەستهێنانەوەی پێگەکەی لە پێکهاتەیەکی جەنجاڵدا بجەنگێت یان بەشێوەیەکی کاتی یانەکە جێبهێڵێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەکرێت بچێتە ستراسبۆرگ، ئەگەرێکی زۆرە ئەو ئاڵەنگارییە قبووڵ بکات ئەگەر گرێبەستێکی خواستنی پێشکەش بکرێت، دوای ئەوەی بۆ نزیکەی دوو ساڵ لە یاریکردن دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button