ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ یارمەتیدانی ئاربێلۆ پلانەکەی گۆڕی

گەڕانەوەی سەرۆک بۆ یارییەکانی دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی کتوپڕ و پێشبینینەکراودا، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بڕیاریدا پلانی خۆی بگۆڕێت و بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چوارچێوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یاوەری شاندی یانەکە بکات بۆ یاریگای ئیتیحاد.

گەڕانەوەی سەرۆک بۆ یارییەکانی دەرەوە

پێگه‌ی دێفێنسا سێنترال رایگه‌یاندووه‌، پێرێز ماوەیەکی زۆر بوو گەشتی یارییەکانی دەرەوەی یانەکەی لە ئەورووپا نەدەکرد، بەڵام بەهۆی گرنگیی ئەم یارییە و قورسی ڕکابەرەکە، سەرۆکی ریال مەدرید نایەوێت یاریزانەکانی بە تەنیا جێبهێڵێت. میدیاکانی مەدرید ئەم ئامادەبوونەی پێرێز وەک گرێبەستێکی نوێ و چەکێکی دەروونی ناوزەند دەکەن کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانەکان لە ناو جەرگەی مانچێستەردا.

پەیامێک بۆ یاریزانان

بەپێی پلانە نوێیەکە، پێرێز تەنیا لە نێو یاریگا نابێت، بەڵکو پێش بەرێکەوتنی تیمەکە بۆ یاریگای ئیتیحاد، لە هوتێلی مانەوەی یاریزانەکان ئامادە دەبێت. سەرۆک دەیەوێت لە نزیکەوە لەگەڵ یاریزانەکان و ئاربێلۆی راهێنەر قسە بکات و دوایین پەیامی هاندان و متمانەیان پێ ببەخشێت پێش ئەوەی رووبەڕووی سیتی ببنەوە.

دۆخی پێکهاتەکەی ئاربێلۆ و پەیامی ئێمباپێ

ئەم سەردانەی پێرێز لە کاتێکدایە کە باس لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید دەکرێت بۆ یارییەکە؛ بەپێی سەرچاوەکان به‌ تایبه‌ت دێفێنسا سێنترال، ئاربێلۆ جارێکی تر متمانە بە تیاگۆ پیتارچ دەبەخشێتەوە. سەبارەت بە کیلیان ئێمباپێ، پلانەکە ئەوەیە کە ناوبراو لەسەر کورسی یەدەگ بێت و تەنیا لە کاتێکدا بەشداری پێ بکرێت کە بارودۆخی یارییەکە بۆ ریال مەدرید ئاڵۆز بێت و پێویستیان بە گۆڕانکاریی خێرا بێت.

پێرێز و دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئێلچی

پێشتر لە یاریی بەرامبەر یانەی ئێلچی لە خولی ئیسپانی، پێرێز بە هەمان شێوە لە نزیکەوە پشتگیری یاریزانەکانی کرد. هەرچەندە ئەو یارییە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو، بەڵام پێرێز دەزانێت کە ئامادەبوونی فیزیکی ئەو لەم جۆرە ساتە هەستیارانەدا، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر عەقڵییەتی سەرکەوتنی یاریزانەکان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button