ئێستا بیبەن؛ ناوەڕاستکارێکی گەورەی پرێمەرلیگ پێشکەشی ریال مەدرید دەکرێت
ئامانجی یاریزانەکە یاریکردنە بۆ یەکێک لە دوو یانە گەورەکەی ئەوروپا

یاریگا –
ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی دەیەوێت لە کۆتایی وەرز یانەکەی بەجێبهێڵێت و بلووز ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە.
کەناڵی TYC SPORTSـی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، ئێنزۆ دەیەوێت لە وێستگەی داهاتووی لە یانەیەکی گەورەتر یاریی بکات و ماڵئاوایی لە چێڵسی دەکات.
🚨 JUST IN: Enzo Fernández wants to leave Chelsea in the summer, he wants to take a step forward in his career.
His goal is to play for Real Madrid or Paris Saint-Germain.
— @TyCSports pic.twitter.com/4pZmpHZYAl
— Madrid Universal (@MadridUniversal) March 17, 2026
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، چێڵسی ریال مەدریدی لە خواستی ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە بۆ رۆیشتن ئاگادارکردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون کە رێگە بە رۆیشتنی دەدەن.
ئێنزۆ تاوەکوو هاوینی ساڵی 2032 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە، بەڵام دەیەوێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت و ئاڵەنگارییەکی نوێ و گەورەتر تاقیبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئامانجی ئێنزۆ ئەوەیە بە درێسی ریال مەدرید یاخود پاریس سان جێرمان یاریی بکات.
براوەکەی مۆندیالی 2022 لە سەرەتای ساڵی 2023 بە بەهای 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 159 یاریی لەگەڵ بلووز کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



