ئینگلتەراگرنگترین

ڤێرتز بێكەڵکە؛ لیڤەرپوول دەبێت بیفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

کرەیگ بێرلی دەڵێت رەنگە لیڤەرپوول ناچاربێت فلۆریان ڤێرتز بفرۆشێت چونکە ئەم وەرزە کەمێک بێکەڵک بووە.

لیڤەرپوول نۆ مانگ لەمەوبەر بە گواستنەوەی فلۆریان ڤێرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بە بەهای 116 ملیۆن پاوەند ریکۆردی یانەکەی شکاند، دوای کریسمس لە 10 یارییدا شەش گۆڵی کرد، بەڵام لەوەتەی سەرەتای مانگی شووباتەوە لاوە ئەڵمانییەکە مانی لە گۆڵکردن گرتووە و جارێکی دیکە کەوتووەتەوە ژێر سەرنج و لێکۆڵینەوەی وردی میدیا و کەسایەتییە وەرزشییەکان.

دوای شکستە قبووڵنەکراوەکەی بەرامبەر گالاتاسەرای لە چامپیۆنزلیگ، کرەیگ بێرلیی سکۆتلەندی و یاریزانی پێشووی چێڵسی و سێلتیک لە کەناڵی ESPN FC رەخنەی لە ڤێرتز گرت، ئاماژەشی بەوەکرد کە لەو کاتەوەی هاتووەتە ئینگلتەرا نەیتوانیوە ئەو کوالێتییەی لە بایەر لیڤەرکوزن نیشانی دەدا، دووبارەی بکاتەوە.

کرەیگ بێرلی گوتی:

با خۆمان لە بابەتی فلۆریان ڤێرتز لانەدەین، من بێزاربووم. ئەوەی لە ئەڵمانیا کردی لە ئەڵمانیا کردی، ئەوە رۆیشت. لەم تیمەی لیڤەرپوول زۆر لاواز دەردەکەوێت، ئەمە باوەڕپێنەکراوە. لە سێیەکی کۆتایی هیچ باوەڕێکی بەخۆی نییە، زۆر سەیرە. ئەگەر گۆڵ نییە ئەی کوا پاسەکان؟ کوا ئەو بڕینانەی لە لیڤەرکوزن ئەنجامی دەدا، سێ یان چوار یاریزانی دەبڕی، شانی نزم دەکرد و گۆڵی دەکرد؟ لە کوێیە؟ لە کۆتاییدا باشترینی ئاستی خۆی لە پێگەی ژمارە 10 پێشکەش دەکات، ئەگەر وانەبێت لیڤەرپوول دەبێت بیفرۆشێت. ئەم وەرزە تاوەکوو ئێستا کەمێک بێکەڵک بووە.

فلۆریان ڤێرتز لەم وەرزە بەشداریی 38 یاریی کردووە، شەش گۆڵی کردووە و هەشت گۆڵیشی دروستکردووە. بوگێرەی ماڵپەڕی هوسکۆرد، ڤێرتز لەنێو پێکهاتەی لیڤەرپوول بە هاوبەشی خاوەن زۆرترین بڕینە لە یارییەکی پرێمەرلیگدا، 1.4 بڕین بۆ هەر یارییەک، هەروەها تەنیا دوو یاریزان توانیویانە تێکڕای پاسی گرنگیان لە ڤێرتز زیاتر بێت لە یارییەکدا، کە خاوەنی 1.8 پاسی گرنگە لە هەر یارییەکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button