ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام داهاتووی ئیگۆر تودۆر یەکلایی دەکاتەوە

یارییەکەی لیڤەرپوول رای بەرپرسانی تۆتنهامی گۆڕیوە

Yariga App

یاریگا –

ئیگۆر تودۆر بۆ یارییەکانی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید و نۆتینگهام فۆرێست لە ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتنهام بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، لەدوای یەکسانبوونی لەگەڵ لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد، بەرپرسانی تۆتنهام بڕیاریانداوە تودۆر دوورنەخەنەوە و متمانەیان هەیە بتوانێت تیپەکە سەقامگیر بکات، چونکە سەرەڕای پێکانی 12 یاریزان، یانەکە ئاستێکی بەرزی پێشانداوە.

تودۆر پێنج یاریی تۆتنهامی بەڕێوەبردووە و هیچی یارییەکەی نەبردووەتەوە، لە چوار یارییدا شکستی هێناوە و لە یارییەکیشدا یەکسان بووە. لەدوای شکستە سەختەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ و مامەڵەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ ئانتۆنین کینسکی، چەندین یاریزان لە تودۆر نیگەران بوون و یانەکە بیری لە دووخستنەوەی دەکردەوە.

سپێرس بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی 16ـی ریزبەندی پرێمەرلیگە. رۆژی چوارشەممە لە یاریگای خۆی میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات کە لە یاریی چوون بە ئەنجامی 5-2 یارییەکەی پێ دۆڕاند، رۆژی یەکشەممەش رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە کە لە پلەی 17ـی ریزبەندییە و تاڕادەیەکی زۆر ئەو یارییە دابەزین یاخود مانەوەی یانەکە یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button