چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییركی دیكەی بەهێزدا چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەشی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.

چێڵسی لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە پلەی شەشەم هات و راستەوخۆ بلیتێكی قۆناخی شازدەی بەدەستهێنا.

پاریس سانجێرمان لە پلەی یازدەیەم كۆتایی بە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان هێنا و لە یاریی پاشكۆ بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-4 لە مۆناكۆی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ مۆدریک، جەیمس، گیتێنز، یۆرگێنسن و كۆڵویل رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە.

پاریس بە بێ فابیان رویز بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

كۆكۆرێیا، چالۆبا، فۆفانا، گوستۆ

كایسێدۆ، سانتۆس

نیتۆ، ئینزۆ، پاڵمەر

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا

بابەتی زیاتر

Back to top button