پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت و لە یاریی لووتكەدا مانچێستەر سیتی میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاریی

یاریی چوون لە یاریگای بێرنابیۆ ریال مەدرید بە هاتریكی فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی یارییەكەی لە مانچێستەر سیتی نردەوە.
مانچێستەر سیتی لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە كۆی هەشت یاریی پێنج یاریی بردەوە، یارییەک یەكسان بوو دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگی گرت و راستەوخۆ بلیتێكی قۆناخی شازدەی بەدەستهێنا.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لە پلەی نۆیەم هات و نەیتوانی راستەوخۆ بلیتێكی گەیشتن بە قۆناخی شازدە بەدەستبهێنێت و لە یاریی پاشكۆ بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 3-1 لە بێنفیكای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكە.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 16 جار رووبەڕووبوونەتەوە، ریال مەدرید 7 یاریی بردووەتەوە، 5 یاریی مانچێستەر سیتی و لە 4 یارییش یەكسان بوون.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا چوار یاریی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید سێ یاریی دۆڕاندووە.
ریال مەدرید هەوڵدەدات بۆ پێنجەم جار مانچێستەر سیتی لە قۆناخی كرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ بكاتە دەرەوە.
پێپ گواردیۆلا لە وەرزی 2014/15 نەیتوانیوە لە قۆناخی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ سەربكەوێت ئەگەر یاریی چوون دۆڕابێت.
ریال مەدرید لە قۆناخی كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا تاوەكو ئێستا 36 جار یاریی چوونی بە جیاوازی سێ گۆڵ یان زیاتر بردووەتەوە و لە 35 یارییەكەی پێشوودا هیچ یانەیەک نەیتوانیوە مەدرید بكاتە دەرەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ ڤاردیۆڵ، كۆڤاسیچ، ساڤیۆ و ریكۆ لویس رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ئاسێنسیۆ، رۆدریگۆ، سێبایۆس، مێندی و میلیتاو رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری
رۆدری
سێلڤا، شەرقی، دۆكو
سێمێنیۆ، هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر، هاوسن، كارێراس
چوامینی، ڤاڵڤێردی، گولەر، پێتارچ
براهیم دیاز، ڤینیسیۆس



