ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: ئەوەی دۆومان دەیکات نزیکە لە مەحاڵەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاستە بەرزەکەی ماک دۆومان بە تەمەنێکی بچووکەوە بووەتەجێی سەرسامی هەمووان.

شەوی رابردوو ئارسیناڵی پێشەنگ لە گەڕی 31ی یارییەکانی پرێمەرلیگ بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە ئێڤەرتنی بردەوە و هێندەیتر جیاوازییەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی فراوانترکرد کە ئێستا یانە لەندەنیەکە 71 و یانەکەی پێپ گواردیۆلاش 60 خاڵیان هەیە، بەڵام بە یارییەک کەمتر بۆ ئەوەی دووەمیان.

لەو یارییەدا دۆومان کە تازە تەمەی 16 ساڵە، توانی گۆڵی دووەم و مسۆگەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە تۆماربکات کاتێک لە تۆپێکێ هەڵگەڕاوە و بەشیێوەیەکی نایاب کە زیاتر لە نیوەی یاریگای بڕی، تۆڕی ئێڤەرتن بهەژێنێت. بەجۆرێک، دوای یارییەکە جۆن تێری ئەفسانەی چێڵسی رایگەیاند کە هیچ یاریزانێکی نەبینیوە جگە لە مێسی، وەک دۆمان یاریزان ببڕێت. هاوکات بە داهاتووی گەنەرزی ناوبرد.

ماکس دۆومان بە تەمەنێکی بچووکەوە مێژووییەکی گەورەی تۆمارکرد

میکێل ئارتێتا لە هەمووان باشتر دەزانێت چ گەوهەرێکی هەیە بۆ بەردی بناخەی پرۆژە دوورمەوداکەیان لەگەڵ تۆپچیەکان. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر لیڤەرکوزن کە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکەیە، راهێنەرە ئیسپانیەکە لە وەسفێکی نایابدا سەبارەت بە لاوە ئینگلیزیەکەی وتی

ئەوەی دۆومان کردی لە چرکەساتێکی وادا، زۆر دەگمەنە هەمووجارێ ببینرێت. تا رادەیەک مەحاڵە بیبینین، کەچی ئەو کردی.

 

گۆڵەکەی شەوی رابردووی دۆومان:

بابەتی زیاتر

Back to top button