
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریک گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە بردنەوەکانیان و شەوی رابردوو 3-1 لە ئاستۆن ڤیلایان بردەوە لە گەڕی 30ی یارییەکانی پرێمەرلیگ.
سەرکردایەتیکردنی سەرکەوتنەکەی مان یونایتد جارێکیتر برونۆ فێرناندێش بوو کە توانی ئەسێستی گۆڵەکانی کاسیمیرۆ لە خولەکی 53 و ماتیوس کونیا لە خولەکی 71 بکات.
بەو دوو ئەسێستە، کاپتنە پۆرتوگالیەکەی مان یونایتد ناوی چووە مێژووی ژمارە پێوانەییەکانی یانەکەیەوە کە بەهۆیەوە توانی ژمارەیەکی دەیڤد بێکهامی ئەفسانە تێپەڕێنێت کە زیاتر لە دوو دەیەیە نەشکێنراوە.
تا پێش یارییەکەی شەوی رابردوو، بێکهام پێشەنگی ئەسێستکاران بوو بە دابینکردنی زۆرترین پاسی گۆڵ (15 جار) بۆ هاوتیمەکانی لە ماوەی یەک وەرزدا کە وەرزی 1999/00 بوو. لەدوای ئەویش نانی پۆرتوگالی بوو بە 14 ئەسێست لە وەرزی 2010/11.
ئێستا بڕونۆ بەفەرمی بووە خاوەنی 16 ئەسێست و هێشتا بوار ماوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ژمارەیە.
In Manchester United’s 3-1 win over Aston Villa, Bruno Fernandes took himself to 16 assists in the Premier League this season.
That overtook David Beckham’s record for the most assists in a single Premier League campaign for Man Utd. pic.twitter.com/XdobnuWzST
— Opta Analyst (@OptaAnalyst) March 16, 2026
جیا لەوەش، فێرناندێشی تەمەن 31 ساڵ کۆی ئەسێستەکانی خۆی لە پرێمەرلیگ گەیاندە 100 لەو کاتەوەی لە ساڵی 2020 لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد. بەوەش بووە سێیەمین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا بتوانێ بگاتە +100 گۆڵ و +100 کە پێشتر تەنها رایان گیگز و وەین روونی توانیبوویان بگەنە ئەو ژمارانە.
بردنەوەکە تیمەکەی کاریکی کردە خاوەنی خاڵ و پلەی سێیەمیان وەرگرت بە جیاوازیی 3 خاڵ لە ئاستۆن ڤیلای پلەی چوارەم و 7 خاڵ لە مانچێستەر سیتی پلەی دووەم.



