ئینگلتەراگرنگترین

لێدانێکی کەمەرشکێن؛ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ لە چالاکی گواستنەوەکان سڕ کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لەلایەن پرێمەرلیگەوە سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی لە ماڵپەڕی پرێمەرلیگ، بەهۆی پێشێلکاریی لە یاساکانی راپۆرتی دارایی و وەبەرهێنانی لایەنی سێیەم، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2011-2018، یانە لەندەنیەکە بە بڕی 10.75 ملیۆن پاوەند سزا دراوە.

لەوەش قورستر، وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سزاکە سڕکردنی چالاکی گواستنەوەکانیشی تێدایە و بلووز ناتوانێ بۆ ماوەی یەک ساڵی هیچ گرێبەستێک ئەنجام بدات.

سزاکان تەواو خنکێنەرەن بۆ چێڵسی، بەوەی ناتوانن بۆ ماوەی 9 مانگ هیچ گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانێکی ئەکادیمیاکەیان واژۆ بکەن.

لە بەیاننامەکەدا ئەوە هاتووە کە لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە دەستیان پێکرد کە خاوەنەکانی ئێستای چێڵسی، بە رابەرایەتی تۆد بۆیلی ئەمریکی، پرێمەرلیگیان لە هەبوونی پێشێلکاریی پێشوەخت ئاگەدارکردبووەوە.

نوێدەکرێتەوە…

بابەتی زیاتر

Back to top button