ئینگلتەراگرنگترین

دۆمینیک سۆبۆسلای گلەیی لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات

"هاندەران یارمەتیمان نادەن"

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای داوای لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات زوو یاریگا بەجێنەهێڵن و تاوەکوو کۆتایی یارییەکان لە ئانفێڵد بمێننەوە.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە گەڕی 30ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ میوانداری تۆتنهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات. پێش فیکەی کۆتایی ناوبژیوانی یارییەکە بەشێک لە هاندەرانی رێدز فیکەی ناڕەزایەتییان بۆ یاریزان لێدا و ئانفێڵدیان بەجێهێشت.

لەدوای یارییەکە سۆبۆسلای باسی لە نائومێدی هاندەران کرد و گوتی کە لە نیگەرانییان تێدەگات بەڵام زوو بەجێهێشتنی یاریگا کاریگەری گەورەی لەسەر یاریزانانی یانەکە هەیە بەتایبەت لە کاتێکی وەکوو ئێستا.

کاتێک هاندەران لە 80ـەوە دەست بە بەجێهێشتنی یاریگا دەکەن، ئێمە هەستی پێدەکەین. بەڕاستی ئەوە یارمەتیمان نادات، ئێمە پێویستیمان بە پاڵپشتی هاندەرانە.

سۆبۆسلای ئەوەشی روونکردەوە، یاریزانانی لیڤەرپوول لەنێو خۆیاندا باسیان لە کێشەکان و باشترکردنی دۆخی یانەکە کردووە.

لیڤەرپوول لەم وەرزە چەندین خاڵی گرنگی لە ئانفێڵد لەدەستداوە، لە یاریی پێشوو لە خولەکی کۆتایی بەرامبەر وۆڵڤز شکستیان هێنا، لە پێشووتریشدا بەرامبەر مانچێسیەر سیتی و بۆرنمس نەیتوانی سوود لە هاندەران و یاریگاکەی وەربگرێت.

لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە و مەترسی سەرنەکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button