ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت ئەستێرەیەکی بێنفیکا بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا وازی لە هەوڵدان بۆ گواستنەوە ئەستێرە لاوەکەی بێنفیکا نەهێناوە و رەنگە لە کۆتایی وەرزەکە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات.

ئاندریاس شێلدێروپ شەوی رابردوو بەرامبەر ئارۆوکا جارێکی دیکە ئاستێکی بەهێزی پێشکەش کرد و یارمەتی یانەکەیدا 2-1 یارییەکە بباتەوە. بەرپرسانی یانەکە دەرکەوتنی یاریزانەکە لە ئاستێکی باڵا دەبینن و بەردەوامی لە ئاستە باشەکە متمانەی لەلای جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر بەرزکردووەتەوە.

بەگوێرەی پێگەی O Jogoـی پۆرتوگالی، لەو یارییەدا چاودێرێکی بارسێلۆنا لەنێو هاندەران ئامادە بووە، ئەرکی سەرەکی ئەو چاودێرە کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر بووە لەبارەی ئاستی ئێستای شێلدێروپ و زیادکردنییەتی بۆ سەر چەندین راپۆرتی دیکە کە لەلایەن بەشی چاودێریکردنی بارسێلۆناوە کۆکراونەتەوە.

یانە کاتالوونییەکە ماوەیەکە چاودێریی لاوە نەرویجییەکە دەکات، ئەگەر ئاستیشی بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، رەنگە بارسێلۆنا لە کۆتایی وەرز بە ئۆفەرێک بۆ کڕینی یاریزانەکە هەنگاو بەرەوپێش بنێت.

شێلدێروپ ئەم وەرزە لەگەڵ بێنفیکا لە 35 یارییدا حەوت گۆڵی کردووە و چوار گۆڵیشی دروستکردووە، کە دوو لەو گۆڵانە لە چامپیۆنزلیگ و بەرامبەر ریال مەدریدی پاشای پاڵەوانییەتییەکە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button