عێراقگرنگترین

هەولێر لە خولی نایابی عێراق دوورخرایەوە و سزای قورسی بەسەردا سەپێنرا

تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ كاتێكی نادیار سڕكرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی بالەی عێراق، سزای کۆتایی و توندی بەسەر یانەی هەولێردا سەپاند، ئەمەش دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتە یاساییەی کە بە یانەکە درابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی لەگەڵ یاریزانەکانیدا.

هۆکاری سزاکان

بەپێی بەیاننامە فەرمییەکەی یەکێتیی بالەی عێراق، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە یانەی هەولێر نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا شایستە داراییەکانی یاریزانانی وەرزی (2024–2025) خەرج بکات. یەکێتییەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی مافی یاریزانان و بەڕێوەچوونی دادپەروەرانەی خولەکەیە.

کۆمەڵەی سزاکان دژی یانەی هەولێر:

یەکێتییەکە سێ سزای سەرەکیی بەسەر یانەی هەولێردا سەپاندووە، کە بریتین لە:

  1. دوورخستنەوەی یانەکە: یانەی هەولێر بە فەرمی لە خولی نایابی بالەی عێراق بۆ وەرزی ئێستا (2025–2026) دوورخرایەوە.

  2. راگرتنی چالاکییەکان: سەرجەم بەشدارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی یانەکە تاوه‌كو کاتێکی نادیار راگیران.

  3. سزای دارایی: سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی بەسەر یانەکەدا.

یانەیەکی تر جێگەی هەولێر دەگرێتەوە

بۆ ئەوەی کێبڕکێکانی خولی نایاب بەردەوام بن و پەکینەکەوێت، یەکێتیی بالەی عێراق بڕیاریدا ئەو تیپەی لە ریزبەندییەکەدا لە پلەی پێنجەم دایە، بانگهێشت بکرێت بۆ ئەوەی لە جیاتی یانەی هەولێر بەشداری لە یارییەکاندا بکات.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا، یەکێتیی بالەی عێراق دووپاتیکردەوە کە پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی مافی یاریزانان، هەروەها رایگەیاند کە هیچ کەمتەرخەمییەک بەرامبەر ئەو لایەنانە ناکەن کە بڕیارە فەرمییەکانی لیژنە تایبەتمەندەکان جێبەجێ ناکەن. ئەم بڕیارەش لە کاتی دەرچوونییەوە بە فەرمی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button