ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا لەدوای سەرکەوتنی لاپۆرتا ئاشکرا دەکرێت

هیواکانی مانەوەی راشفۆرد زیاتر دەبن

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەنێوان بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد هێشتا دیار نییە و سەرکەوتنی لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا رۆڵی لە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی یاریزانەکە دەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، لەدوای هەڵبژاردنەوەی لاپۆرتا وەکوو سەرۆکی بارسێلۆنا، مارکوس راشفۆرد لە یانە کاتالوونییەکە دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی.

لاپۆرتا ئارەزووی مانەوەی راشفۆرد دەکات و لە ماوەی رابردوودا بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی کردبوو بە بەشێکی سەرەکی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی. بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە لاپۆرتا رێژەی لە %68ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و تاوەکوو ساڵی 2031 سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دەکات.

بلاوگرانا دەتوانێت بە 26 ملیۆن پاوەند بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی بۆ راشفۆرد چالاک بکات.

ئەستێرەکە 28 ساڵانییەکە نەیشاردووەتەوە ئارەزووی مانەوە دەکات و لە ژیانی بارسێلۆنا هەست بە ئاسوودەیی دەکات. راشفۆرد لەم وەرزەی لالیگا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 10 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button