ئاسیاگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا چاره‌نووسی چامپیۆنزلیگی یه‌كلاكرده‌وه‌

گۆڕینی سیستەمی چوون و هاتن بۆ یەک یاری

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا  بڕیارێکی نوێ و پێشبینینەکراوی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی قۆناخە کۆتاییەکانی “خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای 2 دەرکرد، کە گۆڕانکاریی بیشەیی لە سیستەمی یارییەکاندا دەکات.

گۆڕینی سیستەمی چوون و هاتن بۆ “یەک یاری”

یەکێتیی ئاسیا بڕیاریداوە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بە سیستەمی “یه‌ك یاری”  بەڕێوەبچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بڕیار وابوو یارییەکان بە شێوازی چوون و هاتن ئەنجام بدرێن، بەڵام به‌هۆی ئه‌و گرژی و ئالۆزییه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ و كاتیش كه‌م ماوه‌ بۆ ته‌واوكردنی یارییه‌كان به‌هۆی مۆندیال بڕیاریداوه‌ سیستەمەکە بگۆرێت.

یارییەکان لەسەر خاکی بێلایەن دەبن

خاڵێکی تری گرنگی بڕیارەکە ئەوەیە کە یانەکان سوود لە یاریگای خۆیان و هاندەرانیان وەرناگرن، بەڵکو یەکێتیی ئاسیا بڕیاریداوە سەرجەم یارییەکانی ئەم دوو قۆناخە لەسەر خاکی بێلایەن  بكرێت، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ هەموو یانە بەشداربووەکان و دوورکەوتنەوە لە گرفتە گەشتیارییەکان نراوە.

کاتی یارییەکان دیاریکرا

یەکێتیی ئاسیا خشتەی کاتیی ئەم یارییانەشی دیاری کردووە، کە بڕیارە لە نێوان  19بۆ 22ـی نیسانی 2026  بكرێت. لەم ماوە کورتەدا، سەرجەم یارییەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی یەکلایی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو دوو یانەیە دەربکەوێت کە دەگەنە یاریی کۆتایی.

دەربارەی پاڵەوانێتییەکە

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو ، پاڵەوانێتییە نوێیەکەی یەکێتیی ئاسیایە کە شوێنی “جامی یەکێتیی ئاسیای گرتووەتەوە و ئاستی کێبڕکێکان تێیدا زۆر بەرزتر بووەتەوە، چەندین یانەی بەهێزی ناوچەکە تێیدا کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button