ئیسپانیاگرنگترین

فلیک گرێبەستەکەی تاوەکوو 2028 نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواو.

هانزی فلیک پێشوازی لە هەڵبژاردنەوەی خوان لاپۆرتا کرد، کە وەکوو هەمیشە بە روونی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێی باشترە لە پڕۆژەی یانەکە بەردەوامی هەبێت. بە گوێرەی سپۆرتی کەتەلۆنیش، نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە رێککەوتنی لەسەر کراوە و چاوەڕێی سەرکەوتنی لاپۆرتا دەکەن.

گرێبەستە نوێیەکە وەرزێکی دیکە بۆ گرێبەستەکەی ئێستا زیاد دەکات، واتا فلیک تاوەکوو هاوینی 2028 لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە. گفتوگۆکان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی لە ساڵی رابردوو دەستی پێکرد، بەڵام گرێبەستەکە لە چاوپێکەوتنێکدا مانگی رابردوو لە بارسێلۆنا دوایین وردەکارییەکانی کۆتایی پێهێنرا لەنێوان لاپۆرتا، فلیک و بریکارەکەی.

فلیک بڕیاریدا راگەیاندنی گرێبەستەکە تاوەکوو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخرێت، چونکە تەنیا کاتێک دەیویست بەردەوامبێت ئەگەر لاپۆرتا لە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە و پڕۆژە وەرزشییەکە وەکوو خۆی بمێنێتەوە.

هانزی نوێکردنەوەی کورتخایەنی بەلاوە باشترە، دەیەوێت گرێبەستەکەی وەرز بە وەرز نوێ بکاتەوە نەوەکوو گرێبەستێکی درێژخایەن واژۆ بکات. سەرەڕای ئەوەش فلیک لە بارسێلۆنا زۆر دڵخۆشە و باوەڕێکی بەهێیز بە پڕۆژەی یانەکە هەیە، بەتایبەت سەرنج خستنەسەر یاریزانە لاوەکانی ئەکادیمیا

بابەتی زیاتر

Back to top button