ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
فەرمی؛ لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی بڵاوکرایەوە.
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بە فەرمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی بانگهێشتکراوە و ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندایە

هاوکات جود بێڵینگهام، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی، ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری ئیسپانی و دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری نەمسا ناویان لە لیستەکەدایە.
سبەی سێشەممە 17ـی ئازاری 2026 ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی.
یانە ئیسپانییەکە لە یاریی چوون 3-0 لە مان سیتی بردووەتەوە و لە یاریی گەڕانەوە ئەرکی ئاسانترە.



