بارسێلۆنا و گەورەکانی پرێمەرلیگ ململانێی گواستنەوەی بەرگریکارێک دەکەن

یاریگا –
شەش یانە بە وردی چاودێری بارودۆخی لویس هۆڵ، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتد دەکەن.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، بۆڕووسیا دۆرتموند و لایپزیگ ماوەیەکە بە وردی چاودێری لویس هۆڵ، بەرگریکاری یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
لویس هۆڵ بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکان بۆ داهاتووی نیوکاسڵ سەیر دەکرێت، لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.
بەرگریکارە 21 ساڵانییەکە تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ماگپایز هەیە، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، نیوکاسڵ بیر لە دەستبەرداربوون لە هۆڵ ناکاتەوە بەڵام ئەگەر دەستبەرداری ببێت داوای 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
لویس هۆڵ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 39 یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە، گۆڵێکی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.