ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بۆچی مێسی و چاڤی زەرەرمەندی یەکەمی سه‌ركه‌وتنی لاپۆرتان؟

ئەو سێ کەسایەتییەی کە حەزیان نەدەکرد سەرۆک بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا بۆ جارێکی تر متمانەی ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا بەدەستبهێنێتەوە و بە جیاوازییەکی زۆر بەسەر رکابەرەکەی، ڤیکتۆر فۆنت، سەرکەوت. بەمەش لابۆرتا بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی کە دەبێتە دووەم خولی لەسەریەک و  له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

بەپێی بەیاننامە فەرمییەکانی یانەکە، لابۆرتا رێژەی 68.18٪ـی  دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ڤیکتۆر فۆنت تەنیا 29.78٪ـی  دەنگەکانی بردووەتەوە، ئەم هەڵبژاردنە لە نێو یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو بەڕێوەچوو، کە تێیدا یاریزانان و ستافی تەکنیکی بە سەرۆکایەتی هانزی فلیک بەشدارییان تێدا کرد.

سەرەڕای ئەو ئاهەنگگێڕانەی کە بەهۆی سەرکەوتنەکانی لاپۆرتا لە رووی وەرزشییەوە بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ هەیە، بەڵام سێ کەسایەتی دیار هەن کە ئەم ئەنجامە بە دڵی ئەوان نییە:

چاڤی هێرناندێز: دەرگاکانی گەڕانەوەی بۆ داخرا

چاڤی هێرناندێز، ئەفسانەی یانەکە، یەکێک بوو لە دیارترین ئەو کەسانەی کە بە ئاشکرا پشتگیری لە ڤیکتۆر فۆنت دەکرد. چاڤی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رەخنەی توندی لە لاپۆرتا گرت و بە بەرپرسیاری رۆشتنی لیۆنێل مێسی و دوورخستنەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەکە ناوزەندی کرد. ئێستا بە بردنەوەی لاپۆرتا، هەلی گەڕانەوەی چاڤی بۆ بارسێلۆنا وەک راهێنەر یان لە ناو پڕۆژە وەرزشییەکاندا، تاوه‌كو کاتێکی نادیار و هاتنی كارگێری نوێ کۆتایی پێهات.

لیۆنێل مێسی: دوورکەوتنەوە لە کامپ نۆو

پەیوەندی نێوان مێسی و لاپۆرتا دوای ئەو كێشه‌ی بووە هۆی رۆشتنی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە کە مانەوەی لاپۆرتا لە پۆستی سەرۆکایەتیدا، ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەکە لە داهاتوویەکی نزیک چ وەک یاریزان یان وەک کارگێڕی کەمدەکاتەوە، چونکە مێسی هێشتا لە شێوازی مامەڵەی لاپۆرتا لەگەڵ گرێبەستەکەیدا نیگەرانە.

ڤیکتۆر فۆنت: دۆڕاوی گەورە

فۆنت بۆ جاری دووەمە لە ململانێی سەرۆکایەتیدا بەرامبەر لاپۆرتا دەدۆڕێت. سەرەڕای ئەوەی پڕۆژەیەکی ئابووری و وەرزشی وردی پێشکەش کردبوو، بەڵام نەیتوانی کەرێزمای لاپۆرتا و دەستکەوتە وەرزشییەکانی بشکێنێت. فۆنت دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان ئاماژەی بەوە کرد کە رەنگە ئەمە دواین جار بێت خۆی به‌ربژێر بکات، ئەمەش بەواتای کۆتایی هاتنی خەونەکەی دێت بۆ گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button