
یاریگا –
درەنگانی شەوی رابردوو 98ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو، رووداوێکی مێژوویی روویدا و یەکەم خاوەن یانە خەڵاتەکەی بردەوە.
مایکڵ بی جۆردن، ئەکتەری ئەمریکی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکی لە فیلمی “سینەرس” بەدەستهێنا، مایکڵ یەکەم کەسە خاوەنی یانەیەکی پرێمەرلیگ بێت و ئەو خەڵاتە دەباتەوە.
Michael B. Jordan accepting the Best Actor Oscar for his performance as the Smokestack twins in SINNERS. #Oscars pic.twitter.com/0lCv9LM1fe
— The Academy (@TheAcademy) March 16, 2026
مایکڵ بی جۆردن خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزییە، کۆمپانیای کانی هۆڵدینگز، کە بیڵ فۆڵی خاوەندارێتی دەکات خاوەنی 50.1%ـی پشکەکانی بۆرنمسە، بەشەکەی دیکەی لەلایەن چەند کەسێک خاوەندارێتی دەکرێت و ئەکتەرە ئەمریکییەکە خاوەنی بەشێکی کەمی پشکەکانی یانەکەیە.
خەڵاتی ئۆسکار گەورەترین خەڵاتی سینەماییە و نزیکەی 100 ساڵە دابەش دەکرێت و یەکەمجارە لە 1929 دابەشکراوە.
تاوکوو ئێستا دوو وەرزشوان خەڵاتەکەیان بردووەتەوە، کۆبی برایەنت، ئەفسانەی کۆچکردووی باسکە لە 2018 خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتە ئەنیمەیشن بردەوە و ماتیۆ چێری، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی لە 2020 هەمان خەڵاتی بردەوە.



