ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجامە بەراییەکان سەرۆکی داهاتووی بارسێلۆنای دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا بەڕێوەچوو کە لەنێوان هەردوو بەربژێر خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنتدا بوو.

هەڵبژاردنەکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، واتا ئەوەی سەربکەوێت تا ساڵی 2031 لەسەر کورسی دەبێت.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە و بڵاوکراوەکانی نزیک لە یانە کاتالوونیەکە، لاپۆرتای سەرۆکی پێشوو و رکابەری ئێستا، بەشێوەیەکی بەرچاو پێش فۆنتی داوەتەوە. ئەوەش دوای ئاشکراکردنی بەشێک لە ئەنجامی دەنگدانەکە کە هێشتا بەراییە.

وەک لە ئەنجامە بەراییەکاندا خراوەتەڕوو، لاپۆرتا بە بردنەوەی رێژەی 66.6%ی دەنگەکان براوەیە تا ئێستا. لە بەرامبەردا ڤیکتۆر بە رێژەی 30.9% هێستا خەونی گەیشتنیەتی بە پێگەکە.

زۆرێک لە پلاتفۆڕمەکانی نزیک لە یانەکە ئاهەنگی پێشوەخەتەی لاپۆرتا و تیمەکەی و یاریزانانی بارسایان بڵاوکردووەتەوە وەک ئەوەی دڵنیابن لە سەرکەوتنی حەتمی.

خوان کە ئێستا تەمەنی 64 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2003 پۆستەکەی وەرگرت و تا ساڵی 2010 مایەوە. دوای دوو خول لە دوورکەوتنەوە لە پۆستەکە بۆ رکابەرەکانی وەک ساندرێ رۆسێل و جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، جارێکیتر لاپۆرتا لە 7ی مارسی 2021 گەڕایەوە بۆ سەر کورسیەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button