ئینگلتەراگرنگترین

خولەکی کۆتایی؛ دێوەزمەی ئەم وەزرەی لیڤەرپوول

Yariga App

یاریگا –

خولەکی کۆتایی یان خولەکە زیادکراوەکان بۆ ئەم وەرزەی لیڤەرپوول بوونەتە دێوەزمە. ئەمشەویش بەرامبەر تۆتنهام هەر لەو چرکەساتە هەستیاراندا گۆڵیان لێ تۆمارکرا کاتێک ریچارلیسن ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

ئەمشەو لە گەڕی 30ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول میوانداریی تۆتنهامی برینداریکرد کە یانە لەندەنیەکە، لە پلەی 16ی ریزبەندیەکە دێن، هەموو ئامانجی ئەم وەرزەی ئەوەیە دانەبەزێت بۆ چامپیۆنشیپ. ئەگەرچی رێدز لە خولەکی 18 لە رێگەی دۆمێنیک سۆبۆسلای گۆڵی کردنەوەیان تۆمارکرد، بەڵام نەیانتوانی تا کۆتایی پارێزگاریی لە ئەنجامەکە بکەن و ریچارلیسن لە خولەکی 90 یەکسانیکردەوە.

گۆڵەکەی ریجارلیسن:

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە جاری هەشتەم بوو تەنها لەم وەرزەدا لە پرێمەرلیگ لە خولەکی 90 یان دواتر تۆڕی لیڤەرپوول بهەژێنرێت. ئەوەش زۆترین گۆڵە لەوەتەی وەرزی 2010-2011 کە ئەوکات 7 گۆڵیان لەو خولەکانەدا لێ تۆمارکرابوو.

لیڤەرپوول لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەزێتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە، بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕن. لە پرێمەرلیگ خاوەنی 49 خاڵن و لە پلەی پێنجەم دێن. ئامانجی گەورەیان بووەتە رکابەرێتیکردن بۆ گەیشتن بە یەکێک لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

دۆخی یانەلە لە چامپیۆنزلیگیش باشتر نییە. یاریی چوونی قۆناخی 16ی بەرامبەر گالاتاسەرای 1-0 دۆڕاندووە. چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لەنێو یاریگای ئانفیڵد پێشوازی لە یانە تورکیەکە دەکات بۆ جەنگی گەیشتن بە چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button