چامپیۆنزلیگگرنگترین

زانیاریی نوێ گەیشت لەربارەی دوو ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید لە یەک کاتدا هەواڵێکی خۆش و یەکێکی ناخۆشیان پێگەیشت بەر لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی.

سێشەممەی ئەم هەفتەیە یانە مەدریدیەکە لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی. شاهانەکان یاریی چوونی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆیان بە بردنەوەیەکی گەورە 3-0 کۆتایی پێهێنا لەکاتێکدا زۆربەی یانەکە بێبەش بوو لە ئەستێرە سەرەکیەکانی وەک کیلیان ئێمباپێ، جوود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، کارێراس و راول ئاسێسنیۆ.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆدرا رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، بۆ یارییەکەی بەرامبەر سیتیزنس راول ئاسێنسیۆ بانگهێشت ناکرێتەوە و ئامادە نییە. ئەوەش بەهۆی ئەو پێکانەی کە لە هەفتەکانی رابردوودا تووشی هات.

هەمان رۆژنامەنووس هاندەرانی مێرێنگی بە هەواڵێکی خۆش بەسەرکردووەتەوە و نووسیویەتی کیلیان ئێمباپێ لە پێکهاتەکەدا دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

هەواڵی گەڕانەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بۆ تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوون تیمی یاریزانەکە نایانەوێ سەرکێشی بە کیلیانەوە بکەن تا بەتەواوەتی دڵنیا نەبنەوە لە چاکبوونەوەی کە ماوەیەکی زۆرە بدەست گرفتی ئەژنۆوە دەناڵێنێت و چەندین یاریی گرنگ لەم وەرزە دوورکەوتبووەوە. ئەو هەوڵەشیان بۆ ئەوە بووە تا پێش یارییەکانی مۆندیال هیچ مەترسیەکی لەسەر نەمێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button