
یاریگا –
دۆمێنیک سۆبۆسلای بەردەوامە لە درەوشانەوە سەرەڕای ئاستە خراپەکەی لیڤەرپوول لەم وەرزە.
ئەمشەو جارێکیتر لیڤەرپوول خاڵی گرنگی لەدەستدا کاتێک لە هەفتەی 30ی پرێمەرلیگ میوانداریی تۆتنهامی کرد. ئەگەرچی خاوەن ماڵ هەر لە خولەکی 18 لە رێگەی سۆبۆسلای گۆڵی دەستپێکی یارییەکەیان تۆمارکرد بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب لەلایەن ئەستێرە هەنگاریەکەوە، بەڵام ریچارلیسن لە کۆتا خولەکی کاتی ئاسایی یارییەکە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و خاڵێکیان لە ئانفیڵد بردەوە بۆ لەندەن.
سەرەرای بێهوایی لە ئەنجامی یارییەکە کە دوای یارییەکە بە ئاشکرا ئەوەی درکاند، سۆبۆسلای بووە خاوەنی ریکۆردێکی نایاب لەگەڵ لیڤەرپوول. بەوەی بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ لە یەک وەرزدا، بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی رێدز بتوانێ ئەو کارە ئەنجام بدات.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی تایبەت بە ئامار و ژمار و پێوانەییەکان، ئێستا تەنها دەیڤید بێکهام و لاورێنت رۆبێرت خاوەنی زۆرترین گۆڵن لە میانی وەرزێکی پرێمەلیگدا کە 5 گۆڵە. ئەوەش واتا 8 یاریی لەبەردەم ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول ماوە بۆ گەیشتن بە ژمارە پێوانەییەکە و تێپەڕاندنیشی.
سۆبۆسلای بەجۆرێ بووەتە پادشای لێدانە راستەوخۆکانی ئەم وەرزەی لیڤەرپوول، لە چامپیۆنزلیگیش هەر بەو شێوازە خاوەنی گۆڵێکە کە بەرامبەر مارسیلیای تۆمارکرد.
گۆڵەکەی ئەمشەوی دۆمێنیک:
Scoring free kicks repeatedly is not luck, it is a perfected technique for Sobozlai. pic.twitter.com/5CeaIQl99z
— Blaugrana.ng (@Blaugranang) March 15, 2026
لێدوانەکانی ئەو یاریزانە دوای یارییەکە:



