ئینگلتەراگرنگترین

سۆبۆسلای ئاڵای سپی هەڵکرد؛ بگەینە کۆنفرانسلیگیش هێشتا باشە!

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەکی دیکە تێپەڕی لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی و جارێکیتر لیڤەرپوول خاڵی گرنگی لەدەستدا کاتێ میوانداریی تۆتنهامی کرد.

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 30ی پرێمەرلیگ لیڤەر کە هەفتەی رابردوو بەرامبەر وۆڵڤز دۆڕابوو، لە کۆتا خولەکدا تۆتنهام گۆڵی یەکسانبوونی کرد و ئەنجامەکەی کرد بە 1-1 و شادیی سەرکەوتنی لە تیمەکەی ئارنە سڵۆت تێکدا.

دۆمێنیک سۆبۆسلای ئەستێرەی یەکەمی ئەم وەرزەی رێدز و خاوەنی تاکە گۆڵەکەی یانەکەی، دوای یارییەکە نیگەرانیەکانی خۆی نەشاردەوە و لێدوانەکانی بێهیواییەکی زۆری پێوەدیاربوو کاتێ وتی

دەبێ بەخەبەر بێینەوە، چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوامبین دەبێ خۆشحاڵبین بە گەیشتن بە کۆنفرانسلیگ. نازانم بۆ وامان لێهاتووە، بەڕاستی نازانم بۆ.

دەربارەی هوتافی ناڕەزایەتی هاندەرانیش، ئەستێرە هەنگارییەکە وتی

من گوێم لە هوتاف نەبوو، بەڵام لێیان تێدەگەین. ئێمە بەو ئاستە یاریی ناکەین کە دەبێ بیکەین. بەڵام لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵماندا دەوەستن. هێشتا کات ماوە کە پیشانی بدەین چەندە دەمانەوێ ببەینەوە. پێویستە شانبەشانی یەکتر بووەستین و لەپێناو یانەکە بجەنگین.

سەبارەت بە گۆڵی کۆتا خولەکەکان کە ئەم وەرزە وەک دیاردەیەک زۆر لە دژیان روویداوە، ناوەڕاستکارەکە وتی

ئەمە مایەی نیگەرانیەکی گەورەیە. نازانم چی روویدا، هیچشتێکم نییە بۆ وتن. جارێکیتر گۆڵی کۆتا خولەک. نازانم چەندەمین جارە ئەوە روودەدات لەم وەرزە. دەبێ بەئاگا بێینەوە.

لیڤەرپوول ئێستا بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت. چوارشەممەی ئەم هەفتەیەش لە ئەرکێکی قورسدا میوانداریی گاڵاتاسەرای دەکات لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپێۆنزلیگ کە یاریی چوونی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە یانە تورکیەکە دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button