ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

زێ رۆبێرتۆ هۆکاری شکستهێنانی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

زێ رۆبێرتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گڵۆبۆ ئێسپۆرتێ هۆکاری شکستی کاروانی وەرزشیی لە ریال مەدرید باس دەکات.

زێ رۆبێرتۆ دانی پێدا دەنێت کە بەشێوەیەک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد کە لەڕووی دەروونی و تاکتیکییەوە ئامادە نەبوو:

پەیوەندیم بە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهانەوە کرد بەبێ ئەوەی لەڕووی دەروونی یان تاکتیکییەوە ئامادەبم. تەنیا گرنگیم بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەدا، لە ژووری خۆگۆڕین هەمووان قاتیان لەبەر دەکرد و منیش جلی سادەم لەبەر دەکرد. رۆبێرتۆ کارلۆس بە گاڵتەوە گوتی کە رەنگە خەڵکی وا بیر بکەنەوە بۆ رەنگکردنی ژووری خۆگۆڕین هاتووم. سەختییەکە جیاواز بوو، نەمتوانی بەو خێراییە بگەمەوە، بۆیە دەستم لەخۆم بەردا. ئەمە شتێکی زۆر زیانبەخش بوو، گەنج بووم، تازە هاوسەرگیریم کردبوو و پلەی ستەیشنێکم کڕیبوو. تاوەکوو درەنگی شەو یارییم دەکرد، خواردنم خراپ بوو و کەمیش دەخەوتم. ئاستی خۆمم لەدەستدا و کێشم زیادیکرد، ئەوە تەنیا کات بوو کە لە باشترین دۆخی جەستەییمدا نەبم.

دوای نزیکەی دەیەیەک ئینجا زێ رۆبێرتۆ درکی بە هەڵەکە کرد و بەتەواوی شێوازی ژیانی خۆی گۆڕی:

کاتێک درکم بەوە کرد کە تۆپی پێ زیاتر بووەتە یارییەکی جەستەیی، زیاتر خەرجیم لە جەستەی خۆم کرد و گرنگیم بەخۆمدا. 2006 گەڕامەوە بەڕازیل تاوەکوو لە باشترین ئاستی خۆمدا یاریی بۆ سانتۆس بکەم، دواتر لە تەمەنی 35 ساڵی گەڕامەوە بایرن میونشن، ئەو گەڕانەوەیە بۆ تەمەن درێژی خۆم زۆر گرنگ بوو. تێگەیشتم کە جەستەم کەرەستەم بوو بۆ کارکرد، ئیدی وەکوو مەکینەیەک کە رۆژانە پێویستی بە چاکسازییە مامەڵەم لەگەڵدا دەکرد، ئەمەش وایکرد تەمەنی کاروانی وەرزشییم درێژبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button