ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند

دەبێتە یەکەم قوربانیی هاوینی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید هەفتەیەکی نموونەیی بەڕێکرد. دوای بردنه‌وه‌ی له‌ مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ، لە بێرنابیۆش لە یانەی ئێلچێی بردەوە، سەرەڕای ئەوەی یانەکە بە 10 یاریزانی پێکانەوە چووە یارییەکەوە، بەڵام سەرکەوتنەکەیان هیوای کێبڕکێی بۆ نازناوەکە گەڕاندەوە.

پێگه‌ی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، لە پشت ئەم ئاهەنگگێڕانەوە، كارگێری یانەکە بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستی بە داڕشتنی پلانەکانی وەرزی داهاتوو کردووە، یەکەم قوربانی دیاریکراوە.

کاماڤینگا؛ لە ئەستێرەوە بۆ لیستی فرۆشتن

بەپێی ڕاپۆرتەکه‌ی دێفێنساسێنراڵ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی ناوخۆی مەدرید وه‌ریگرتوووه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئێدواردۆ کاماڤینگا خراپترین یاریزانی یارییه‌كان بوو بەرامبەر ئێلچێ. یاریزانە فەرەنسییەکە له‌ پێکهاتەی سەرەکی بوو ئاستێکی زۆر لاوازی پێشکەش کرد.

هەڵە کوشندەکە

لە گێمی دووەمدا، کاماڤینگا هەڵەیەکی گەورەی کرد لە دەرکردنی تۆپ لە ناوچەی بەرگری کە ڕاستەوخۆ بووە هۆی گۆڵی یەکەمی ئێلچێ  جگە لەوەش، کاماڤینگا کارتی زەردی وەرگرت بۆ وەستاندنی هێرشێک و زنجیرەیەک هەڵەی دیکەی بەدوای یەکدا کرد کە وایکرد بەتەواوی لە یارییەکەدا  وەک خاڵی لاواز  دەستنیشان بکرێت

پێرێز بڕیاری دا؛ 60 ملیۆن یۆرۆ

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوی کاماڤینگا رۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبەسترێتەوە بە فرۆشتن  لە مێرکاتۆی هاوینەدا. ئاستی یاریزانەکە زۆر دوورە لەوەی کە پێشبینی دەکرا و ناتوانێت ئاستێكی جێگیر پێشکەش بکات.

بەپێی زانیارییەکان، پێرێز نایه‌وێت چیتر ئه‌م یاریزانه‌ له‌ ریال مه‌درید بمێنێته‌وه‌ و جێگەی متمانە نییە. یانەکە ئامادەیە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

هۆکارێکی تری فرۆشتنەکەی

ئەوەی زیاتر پێگەی کاماڤینگای لەق کردووە، دەرکەوتنی بەهرەمەندە گەنجەکانی ئەکادیمیای یانه‌كه‌یه‌، یاریزانی لاو تیاگۆ پیتارچ کە بۆ چوارەم یاریی لەسەریەک بە شێوەی سەرەکی یاری کرد، ئاستێکی بەرزی نیشانداوە کە وایکردووە پێرێز بچێتە ژووری جلگۆڕین و ستایشی ئەو و ئاردا گولەر و لاوەکانی تر بکات، و بڵێت:

 “ئەوەی ئێوە هەمووتان پێکەوە کردتان، شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو!”

کاماڤینگا کە یارییەکەی بە برینێک لەسەرووی چاوی چەپیەوە تەواو کرد دوای پێکدادانی لەگەڵ یاریزانی ئێلچێ، ڕەنگە ڕۆژەکانی مانه‌وه‌ی له‌ مه‌درید ژمێردراو بن، هاوینی داهاتوو له‌ یانه‌كه‌ بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button