ئینگلتەراگرنگترین

گەورەکانی پرێمەرلیگ ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ دەکەنە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

لویس هۆڵ، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی نیوکاسڵ یونایتد بووەتە جێی سەرنجی یانە زلهێزەکانی پرێمەرلیگ.

ئاستی ئەم دواییەی لویس هۆڵ، بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا، وایکردووە یانە گەورەکانی ئەوروپا گرنگی پێبدەن و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چڕبکەنەوە.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و ئارسینال بایەخ بە گواستنەوەی لویس هۆڵ دەدەن و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، جیا لە پرێمەرلیگ، بەرگریکارە تەمەن 21 بەهارییەکە لە بۆندسلیگاش سەرنجی یانەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆند و لایپزیگی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

لویس هۆڵ، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ وەکوو ئەستێرەیەکی گرنگ بۆ پرۆژەی درێژخایەنی یانەکە لە هۆڵ دەڕوانێت و نیازی دەستبەرداربوونیان لە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە نییە. هەرچەندە هۆڵ تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ هەیە، بەڵام یانەکە ئۆفەری نوێ بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکە پێشکەشی یاریزانەکە دەکات تاوەکوو بۆ ماوەیەکی درێژتر پارێزگاریی لێ بکەن.

هۆڵ تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 94 یاریی بە درێسی نیوکاسڵ کردووە، لەو ژمارە یارییە 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button