
یاریگا –
ئاشڵی کۆڵ نزیکە لەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئیتاڵیا وەربگرێت.
ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێزێنا کە لە سێریا بی یاریی دەکات، دەیەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی بە ئاشڵی کۆڵ بسپێرێت و یاریزانەکەی پێشووی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە رازی بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کۆڵ ئامانجی خۆی بۆ بەرپرسانی یانەکە خستووەتەڕوو و دەیەوێت یانەکە بۆ سێریا ئەی سەربخات.

کۆڵ لە ساڵی 2019ـەوە وازی لە یاریکردن هێنا و لەو ماوەیە وەکوو یاریدەدەری راهێنەر لە یانەکانی ئێڤەرتن، دێربی کاونتی و بێرمینگهام سیتی کاری کردووە. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئینگڵتەڕا کاری کردووە.
چێزێنا ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی سێریا بییە و بەشداریی لە یارییەکانی پلەی ئۆف بۆ سەرکەوتن بۆ سێریا ئەی دەکات. یارییەکانی پلەی ئۆفی خولەکە لەنێوان سێیەمی ریزبەندی تاوەکوو هەشتەم دەکرێت و دوو یانە بۆ سێریا ئەی سەردەکەون.
