ئینگلتەراگرنگترین

ساندرۆ تۆنالی پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟ بریکاری کارەکانی وەڵام دەداتەوە

نرخی یاریزانەکە لەنێوان 80 - 100 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی ساندرۆ تۆنالی لەگەڵ نیوکاسڵ هێشتا روون نییە و بریکاری کارەکانی باس لەوە دەکات رەنگە یاریزانەکە پەیوەندی بە یەکێک لە دوو یانە گەورەکانی پرێمەرلیگەوە بکات.

جیۆسیپێ ریسۆ، بریکاری کارەکانی تۆنالی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، پرێمەرلیگ هەمیشە یەکێک بووە لە پلانەکانی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە، بۆیە پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە کرد، تاوەکوو ببێتە ئەستێرەیەکی گەورە و بتوانێت لە یەکێک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد یان ئارسیناڵ یاریی بکات.

دەشڵێت، ئاستی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە جامی جیهانیی 2026 خواست لەسەر گواستنەوەی زیاتر دەکات و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە زیاتر دەبێت.

ساندرۆ تۆنالی

هاوکات، ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چەندین یانەی گەورە لەنێویاندا ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

تۆنالی ساڵی 2023 لە یانەی ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد، ئێستا یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی یانەکە و تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا هەیە. تاوەکوو ئێستا 103 یاریی بە درێسی یانەکە کردووە، لەو ژمارە یارییە 10 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button