ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی یارییەکەی مانچێستەر سیتی دەکات؟

پێکانەکەی بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات

Yariga App

یاریگا –

دۆخی کیلیان ئێمباپێ باشتر بووە و رۆژی دووشەممە لەگەڵ ستافی یانەکەی گەشتی مانچێستەر دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گەشتی شاری مانچێستەر دەکات بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبێت و دەیەوێت هاوشێوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ئەگەری پێویستی بەشداریی بکات.

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری ریال مەدرید

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە ئیسپانییەکە، ئێمباپێ ئارەزوو دەکات یارییەکە بەشداریی بکات بۆ ئەوەی لە گەیشتنی بە قۆناخی داهاتوو یارمەتی تیپەکەی بدات، هەرچەندە دۆخی پێکانەکەی زۆر بەرەوپێشچووە بەڵام تاوەکوو ئێستا بە تەواوەتی چاکنەبووەتەوە و لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەوە گڵۆپی سەوزی بۆ یاریکردن بۆ هەڵنەکراوە، بۆیە بەشداریکردنی یاریزانەکە بەندە بە ئەنجامی یارییەکە و ئەگەر پێویست بکات یاریی دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەموو دەرەنجامەکان بەو ئاڕاستەیەن ئێمباپێ پێویستی بە نەشتەرگەری نابێت چونکە رۆژ بە رۆژ هەست دەکات ئازارەکەی کەمتر دەبێتەوە، ئەو بڕیارەش هیچ پەیوەندییەکی بە نزیکی جامی جیهانیی 2026 نییە و بڕیارێکی دەستەی پزیشکی یانەکەیە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە هەشت یاریی 13 گۆڵی کردووە و سەرەڕای دوورکەوتنەوەی هێشتا گۆڵکاری خولەکەیە. بە کۆی گشتی ئەم وەرزە 38 گۆڵی بە درێسی مێرەنگی کردووە و 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button