ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر نهێنی گۆڵە مێژووییەكەی ئاشكرادەكات

لە دووری زیاتر لە 60 مەترەوە كردی

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە گۆڵە سەرنجڕاكێشەكەی بەرامبەر ئێڵچێ دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڵچێی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28 لالیگای ئیسپانیا.

چوارەم گۆڵی ریال مەدرید ئاردا گولەر بە شێوازێكی نایاب و لە دووری زیاتر لە 60 مەترەوە كردی.

گولەر لە دوای یارییەكە گوتی:

زۆر دڵخۆشم، گۆڵێکی نایاب بوو، سەیری گۆڵپارێزم کرد لە باشترین دۆخدا نەبوو. تۆپەکەم لێدا و بوو بە گۆڵێکی نایاب.

لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کەمێک ماندوو بووین، بەڵام دەمانزانی دەبێت ئەم یارییە ببەینەوە، بۆیە گرنگ بوو کە هەموو یاریزانانی ئەكادیمیا ئامادەبن، چونکە بە پاڵپشتی ئەوان توانیمان یارییەکی باش بكەین و سەرکەوتنێکی روون بەدەست بهێنین.

پەیوەندیمان لەگەڵ راهێنەر زۆر باشە و لە خۆشی و ناخۆشیدا پاڵپشتی دەکەین، ئەمڕۆ دوای گۆڵەکە، چووم لەگەڵ ئەو و هەمووان ئاهەنگ بگێڕم، راهێنەر بەپێی شوێنی یاریکردنم ئەرکی جیاوازم لێ داوا دەكات، کاتێک لە نیوەی یاریگای خۆمان دەبم، دەیەوێت زیاتر لە هێرش درووستكردن بەشداربم، کاتێک لە پێشەوە دەبم، داوام لێدەکات لە نێوان هێڵەکاندا یاریی بکەم و بەرەو پێشەوە بچم، هەمیشە هەوڵدەدەم باشترینی خۆم پێشکەش بکەم.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی یەک گۆڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button