ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەکی درێژکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول سەرکەوتووبوو لە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکە بۆ ساڵێک زیاتر.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئالیسن بەیکەر لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ مانەوەی لە ئانفیڵد تا هاوینی 2027.

گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، لە ساڵی 2018 ریزەکانی رۆمای ئیتاڵی جێهێشت و پەیوەندی بە رێدزەوە کرد. تا ئێستاش کە گۆڵپارێزی دیکەی ئاستبەرزی وەک جیۆرجی مامارادشڤیلی لە یانەیەکە، ئایسلن وەک بژاردەی یەکەمە لە لیڤەرپوول بۆ پاراستی تۆڕی گۆڵەکەی رێدز.

گرێبەستی ئێستا ئایسن تا کۆتایی ئەم وەرزە بوو، بەڵام مەرجێک هەبوو بواری دەدا بە درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە. بەوەش تا هاوینی 2027 لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

ئالیسن یەکێکە لەو رەگەزە سەرەکیانەی رۆڵی هەبوو لە چنینەوەی نازناوەکانی چەند ساڵی رابردوو. تا ئێستا پێنج نازناوی بردووەتەوە کە دیارترینیان دوو جار پرێمەرلیگ و جارێکیش چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button