عێراقکوردستان

محەمەد عەلی عەبود: پێویستە پلانەکانی راهێنەر بە باشی جێبەجێ بکەین

زاخۆ لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە، یاریزانێکی زاخۆش دەڵێت لەم جۆرە یارییانە پێویستە پلانی راهێنەر بە باشی جێبەجێ بکەین.

لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 14ـی ئاداری 2026 ) کاتژمێر 9:30ـی شەو زاخۆ رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە، لەسەر داوای یانەی قاسم یارییەکە لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکرێت، یارییەکەش بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر یارییەکە هاوشێوەی یارییەکانی هەولێر لە بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.

محەمەد عەلی عەبود، ناوەڕاستکاری زاخۆ دەربارەی یارییەکە و ئامادەکاری یاریزانەکان بۆ یارییەکە گووتی:

کاتێکی باشمان لەبەردەم بوو بۆ ئامادەکاری ئەم یارییە، سەرجەم یاریزانەکان ئامادەین بۆ یارییەکە، قاسم تیپێکی ئاسان نابێت و هەوڵدەدەن لە خولەکە بمێننەوە، بۆ ئەم جۆرە یارییانە پێویستە وریابین و بە باشی پلانەکانی راهێنەر جێبەجێ بکەین، جگە لە سێ خاڵ ئامانجی دیکەمان نیە.

بۆ یارییەکەی بەرامبەر قاسم، زاخۆ لە توانای پا عومەری گامبی و محەمەد سەواڵەی لیبی بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، چوار یاریی رابردووش بە راهێنەرایەتی ئەیوب ئەدیشۆ زاخۆ لە هەر چوار یارییدا براوە بووە.

زاخۆ 36 خاڵی هەیە لە ریزبەندی حەفتەم دێت و یارییەکی دواخراویشی هەیە، گەڕی داهاتووش میوانداری گەڕمە دەکات، قاسم یەک خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 20ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button