
یاریگا –
لیڤەرپوول لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆت کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە، لە هەموو بەرەکانەوە ئەنجامەکانیان لە خراپیدایە، کەچی هێشتا راهێنەرە هۆڵەندیەکە هەست بە پاڵپشتیەکی تەواوەتی دەکات لەلایەن کارگێڕی رێدزەوە.
سبەی شەو لیڤەر لەنێو ئانفیڵد میوانداریی تۆتنهام دەکات لە گەڕی 30ی یارییەکانی خولی ئینگلیزی کە تێیدا تیمەکەی سڵۆت بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی شەشەم دێن و هەموو هیوایەکیان بووەتە گەیشتن بە یەکێک لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی وەرزی داهاتووی یۆرۆپالیگ یان چامپیۆنزلیگ. ئەوە لە کاتێکدایە یانەکە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە گالاتاسەڕای دۆڕاوە و ئەرکێکی قورسی لەپێشە بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی.
هەر بەهۆی ئەو ئەنجامانەوە چەند رۆژێکە چابی ئاڵۆنسۆ بەتوندی بە پۆستەکەی ئارنە سڵۆتەوە دەبەسترێ لەباری دوورخستنەوەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە. بەڵام لە لێدوانی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سپێرس، سڵۆت بە ئارامیی و دڵنیاییەکی تەواوەوە دەرکەوت و وتی
رەنگە لیڤەرپوول خۆشترین یانە بێت تێیدا دووچاری گرفت بیت، چونکە هەمیشە هەست بە پاڵپشتی تەواوەتی دەکەیت. ئەم یانەیە هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەکاندا ئەوەی پیشانداوە، کە هەمووان شانبەشانت رادەوەستن.
🚨 Arne Slot insists there’s full backing from Liverpool hierarchy: “This is probably the nicest club to struggle at because you feel the support”.
“This club has always shown in different periods, everyone is there for you”. pic.twitter.com/vmzhW6YLYB
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 14, 2026



