ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤێلا دەستبەرداری چەند یاریزانێکی گرنگی دەبێت

سێ لە باشترین یاریزانەکانی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی گرنگ چاوەڕێی ئاستۆن ڤێلا دەکات و یانەکە ناچار دەبێت دەستبەرداری چەندین ئەستێرەی گرنگی ببێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئاستۆن ڤێلا ناچار دەبێت کۆمەڵێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بفرۆشێت، یانەکە دەیەوێت لە فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزانی بڕە پارەیەکی باشی دەستبکەوێت بێگوێدانە ئەوەی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەردەکەوێت یاخود نا، چونکە وەرزی رابردوو نەیتوانی ئەو کارە بکات و دۆخی دارایی یانەکە باش نییە، بۆیە دەیەوێت ئەم وەرزە بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە.


بەگوێرەی یاساکان، یانەکان بۆیان هەیە تەنیا لە %70ـی داهاتەکانیان بۆ خەرجییەکانی پەیوەیست بە تۆپی پێ خەرجبکەن، بۆیە یانەکە بەهۆی زۆری مووچە و کەمی داهاتی لەچاو یانەکانی گەورەکانی دیکەی ئینگڵتەڕا، ناچارە بۆ کۆکردنەوەی داهات دەستبەرداری چەند یاریزانێکی سەرەکی ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە بەریتانییەکە یاریزانەکان بریتین لە مۆرگان رۆجەرز، یۆری تیلیمانس و ئێمیلیانۆ مارتینێز. بەگوێرەی زانیارییەکان، مۆرگان رۆجەرز لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەرێت. هەروەها، مارتینێز هاوینی رابردوو هەوڵیداوە ئاستۆن ڤێلا بەجێبهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی نوێی لەگەڵ یانەکە کردبوو. ئونای ئیمێری، راهێنەری یانەکە لە رەفتارەکانی نێو ژووری جلگۆڕینی گۆڵپارێزە ئەرجەنتنییەکە رازی نییە و پێی وایە ئەم هاوینە باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی بەڕێیبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button