کوردستانگرنگترین

جوامێر حه‌مه‌ده‌مین به‌ ئه‌ستێره‌ی یاریگا ده‌ستنیشانكرا

دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كرد

Yariga App

یاریگا –

جوامێر حه‌مه‌ده‌مین یاریزانی یانه‌ی رزگاری وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یاریگا بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا كه‌ یاریگا هه‌ر گه‌ڕێك باشترین ده‌ستنیشان ده‌كات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، جوامێر حه‌مه‌ده‌مین، هێرشبەری یانەی رزگاری وەک باشترین یاریزانی گەڕی 19ـەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان کرد، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرز و سەرنجڕاکێشەی لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا نیشانیدا.

جوامێر حه‌مه‌ده‌مین لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یانەی چوارقوڕنە، کە بە ئەنجامی 2-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گێڕا و بووە هۆی ئەوەی یانەکەی سێ خاڵی زێڕین بەدەستبهێنێت تیپه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی دابه‌زین دوورخسته‌وه‌.

ئەم هێرشبەرە توانی هەردوو گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمار بکات. جوامێر هەردوو گۆڵەکەی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکەکانی 33 و 43 کرد، کە ئەمەش بۆ یەکەمجار بوو لەم وەرزەدا گۆڵ بۆ یانەی رزگاری بکات. درەوشانەوەی ئەم یاریزانە لەم کاتە هەستیارەدا وایکرد یانەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە ناوچەی مەترسیی دابەزین دوور بکەوێتەوە.

جوامێر حه‌مه‌ده‌مینی 31 ساڵ، کە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە و پێشتر لە یانەکانی سەیدسادق، پێشمەرگە، دەربەندیخان و چوارقوڕنە یاریی کردووە، لەم یارییەدا بەرامبەر یانە کۆنەکەی قورسایی خۆی لە هێڵی هێرشبەریی رزگاریدا نیشاندا.

جوامێر لە سەرەتای ئەم وەرزەدا هەر لە یانەی چوارقوڕنەوە پەیوەندی بە رزگارییەوە کردبوو، بەهۆی درەوشانەوەی جوامێر حه‌مه‌ده‌مین و بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە، یانەی ڕزگاری هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا و هەنگاوێکی گرنگنا بۆ مانەوە لە خولی نایابی کوردستان، لە کاتێکدا پێشتر لە بارودۆخێکی سەختدا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button