وێنە هەواڵ؛ ئەو یاریزانانەی تەنیا یەک یارییان بۆ ریال مەدرید کردووە

یاریگا –
بەدرێژایی مێژووی ریال مەدرید چەندەها یاریزان درێسە سپییە ناودارەکەیان پۆشیوە، بەڵام هەندێکیان تەنیا یەک یارییان بۆ یانەکە کردووە.
1- جیۆرجی نێمێس
دوای ئاستێکی زۆر باش لە رایسینگ سانتاندێر، ساڵی 1950 پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد، بەڵام کاتێک لە ریال مەدرید بوو نەشتەرگەری بڕینی گەدە و شکانی قاچێکی، کاروانی وەرزشیی ئەم باڵە هێرشبەرییەی وەستاند کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی هەنگاریا دەکرد.

2- مۆرۆلۆن
مۆرۆلۆن تەنیا یەک یاریی کرد و یەک گۆڵیشی کرد، ئەوە کۆتایی تەمەنی بوو لە ریال مەدرید. مۆرۆلۆن دواتر بووە گۆڵکاریی مێژوویی ریال ڤایۆدۆلید و یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کرد.

3- ئیوخێنیۆ مۆریۆنێس
مۆریۆنێس تەنیا یەک یاریی کرد، شکستی 5-1 لە وەرزی 1929-1930. پاشان کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی لە پاراکوێلۆس لەماوەی جەنگی نێوخۆی ئیسپانیی لە سێدارەدرا.

4- لۆپێتێگی
لۆپێتیگی لە 28ـی نیسانی 1990 یەکەم دەرکەوتنی خۆی لە یاریگای ڤیسێنتی کالدیرۆن تۆمارکرد. تەنیا یاریی گۆڵپارێزەکە لەگەڵ تیمی یەکەم لە دێربی مەدرید بوو کە 3-3 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکسانبوون.

5- فێرناردۆ میگێل فێرناندێز ئێسکریبانۆ
بە سادەیی بە فێرناردۆ ناسراوە، ناوەڕاستکارێک بوو لە مالاگاوە چووە ریال مەدرید. ئەو تەنیا یەک یاریی بۆ ریال مەدرید لە لا رۆمارێدا لە ساڵی 2000 کرد. دواتر یاریی بۆ ریال ڤایۆدۆلید، ریال بێتیس و مالاگا کرد، هەروەها وەکوو یاریدەدەری راهێنەریش لە بێتیس کاریکرد.

6- مارکۆس تێبار
ئەو لە دوایین هەفتەی 2008-2009 یەکەم یاریی خۆی کرد بە راهێنەرایەتی خواندێ رامۆس. ئەوە تەنیا دەرکەوتنی بوو ئەگەرچی چوار ساڵی لە هاتوچۆ لەنێوان تیمی یەکەم و تیمی دووەم بەسەر برد.

7- پێدرۆ مۆسکێرا
لە یارییەکی لالیگا لە ئازاری 2010 بەرامبەر خیتافی یەکەم یاریی کرد. دوای ئەوە یاریی بۆ خیتافی، ئێلچێ، دیپۆرتیڤۆ دێ لا کۆرونا، هیوسکا و ئالکۆرکۆن کرد.

8- مارکۆس ئەلۆنسۆ
ئەو شوێن رێچکەی مارکویتۆسی باپیری کەوت، بەڵام تەنیا یەک یاریی بۆ ریال مەدرید کرد، ئەویش لە وەرزی 2009-2010 بەرامبەر رایسینگ سانتادێر بوو. دوای وەرزەکە پەیوەندی بە بۆڵتن واندەرز کرد، پاشان لە فیۆرێنتینا و چێڵسی پەرەی بە کاروانەکەیدا و بووە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا. دوای وەرز لە بارسێلۆنا، ئێستا یاریی بۆ سێلتا ڤیگۆ.

9- خوانکار
یەکەم یاریی خوانکار بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ دێ لا کۆرونا بوو کە نۆ خولەک یاریی کرد، دواتر لە مالاگا و پاناسینایکۆس کاروانیی وەرزشیی بنیادنا.

10- پابلۆ سارابیا
سارابیا کە لە مەدرید لە دایکبووە، لە 2010 یەکەم یاریی خۆی بۆ ریال مەدرید ئەنجامدا کاتێک 18 خولەک لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئۆکزێر یاریی کرد. ئێستا یاریی بۆ وۆڵڤرهامتن دەکات.

11- فابینیۆ
ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە ماوەیەکی کورت لە ریال مەدرید بوو، تەنیا یەک یاریی لالیگا لە 2013 بەرامبەر مالاگا کرد. هەمان ساڵ پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد کە پێنج ساڵ تێیدا مایەوە. لە 2018 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆکرد بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە پێش ئەوەی بچێتە ئیتیحاد.

12- عومەر ماسکارێڵ
ناوەڕاستکارەکەی دوورگەکانی کەناری درێسی ژمارە 39ـی دەپۆشی، یەکەم یاریی خۆی بە شوێنگرتنەوەی مەسعود ئۆزێل کرد. ریال مەدرید دواتر فرۆشتی بە یانە ئەڵمانییەکان: سەرەتا ئینتراخت فرانکفۆرت و دواتریش شاڵکە. ئێستا یاریی بۆ مایۆرکا دەکات.

13- ویلیان خۆسێ
ئەو تەنیا 21 خولەکەی بۆ ریال مەدرید یاریی کرد لە گوڵانی 2014 بەرامبەر سێلاتا ڤیگۆ بوو. دوای ئەوە یاریی بۆ یانەکانی وەکوو ریال زاراگۆزا، ریال سۆسیداد، وۆڵڤەرهامتن و ریال بێتیس کرد. ئێستا یاریی بۆ باهیای بەڕازیلی دەکات.

14- ئێنزۆ زیدان
لە تەمەنی 21 ساڵیدا، کوڕە گەورەکەی زینێدین زیدان لە تشرینی دووەمی 2016 بەرامبەر دیپۆرتیڤا لیۆنێسا لە جامی شا یاریی کرد.

15- لویسمی کوێزادا
کوێزادا بووە یەکەمین یاریزانی دۆمینیکی کە یارییەک بۆ ریال مەدرید بکات، ئەویش لە جامی شای 2017 بەرامبەر فوێنلابرادا بوو. ئێستا یاریی لە خولی دۆمینیکی یاریی بۆ سیباو دەکات.




