
یاریگا –
یانەی هەندرێن توانی پەیامی پاڵەوانبوونی خۆی بە هەموو کوردستاندا بڵاو بکاتەوە، دوای بردنەوەیەکی گرنگ لە دهرهوهی یاریگای خۆی له رانیهی بردهوه و بووه پاڵهوان.
لە گەڕی 19ـی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن بووە میوانی یانەی رانیە، کوڕانی دڵشاد مهعروف تەنیا بۆ سێ خاڵ و یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە چووبوونە نێو یاریگا؛ بە بردنەوەیان لەم یارییەدا، نەک هەر سێ خاڵیان چنییەوە، بەڵکو ململانێی نازناوەکەشیان بە قازانجی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
ئامارهكانی ئهم وهرزهی
یانەی هەندرێن لەم وەرزەدا تەنیا بە بردنەوەی نازناوەکە نەوەستا، بەڵکو لە رووی ژمارە و ئامارەکانیشەوە شایستەیی تەواوی خۆی بۆ هەمووان سەلماند.
تیپەکە لە کۆی 19 یاریی ئەم وەرزەدا ئاستێکی بهرزی پێشکەش کرد و توانی 13 سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات، لە کاتێکدا لە پێنج یاریشدا بە یەکسانبوون لە یاریگا هاتە دەرەوە.
ئەوەی هەندرێنی لە تیپەکانی دیکە جیاکردەوە، تۆمارکردنی کەمترین رێژەی دۆڕان بوو کە تەنیا یەک شکستی هەبووە. لە رووی هێرشبەرییەوە کوڕانی هەندرێن 28 گۆڵیان تۆمار کرد و لە هێڵی بەرگریشدا زۆر توندوتۆڵ بوون، بە جۆرێک تەنیا 11 گۆڵیان لێکراوە، ئەمەش هاوسەنگییەکی گەورەی بە یانەکە بەخشی لە رێڕەوی گەیشتن بە نازناوەکە.
مێژوویەکی نوێ و دهستكهوتێكی نوێ
هەندرێن کە لە 2003 دامەزراوە،ئەمە دووەمجارە لە مێژوویدا نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە وەرزی 2010-2011 ئەم دەستکەوتەی تۆمارکردبوو.
پاڵەوانی ڕاستەقینەی پشت ئەم سەرکەوتنە، دڵشاد مەعروفی راهێنەرە، ئەم راهێنەرە ناوی خۆی لە مێژووی زێڕینی خولەکەدا نووسییەوە، چونکە ئەمە سێیەمین نازناوی خولی نایابی کوردستانە لە کاروانی وەرزشیدا بەدەستی دەهێنێت (دوای ئەوەی لە وەرزەکانی 2007-2008 و 2008-2009 دوو نازناوی لەسەریەکی لەگەڵ یانەی بروسک بردبووەوە.
خەزێنەی دەستکەوتەکانی هەندرێن
یانەی هەندرێن ئێستا خاوەنی لیستێکی پڕ لە شانازییە:
خولی نایابی کوردستان: 2 جار.
جامی کوردستان: 2 جار.



