ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جەنگ لەسەر ئێمباپێ؛ ریاڵ مەدرید و فەڕەنسا دەبێته‌ کێبڕکێیان و كێشه‌ی گەورە لە ئارادایە

راپۆرتە پزیشکییەکان چارەنووسسازن

Yariga App

یاریگا –

به‌هۆی كیلیان ئێمباپێ  كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌  لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا لە یارییەکانی مێرەنگی دابڕابوو.

ئێمباپێ بە هەموو هێزییەوە هەوڵ دەدات لەم ماوەیەدا پرۆسەیەکی چڕی چاکبوونەوە بۆ كیلیان بكات بۆ ئەوەی بەشداریی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی  چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بکات، و پاشان رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دێربی پایتەخت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ؛ ئەمانە رووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەن بۆ یانەکە و یاریزانەکە پێش دەستپێکردنی پشووی نێودەوڵەتی لە 23ـی ئازاردا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردووەتەوە، دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، بەنیازە هێرشبەرەکەی ریاڵ مەدرید بۆ پشووی نێودەوڵەتی داهاتوو بانگهێشت بکات کە گرنگییەکی زۆری بۆ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا هەیە. بڕیارە فەڕەنسا دوو یاریی دۆستانە بكات یەکەمیان بەرامبەر بەڕازیل لە یاریگای جیلیت ستادیۆم لە بۆستن، و دووەمیان سێ ڕۆژ دواتر لە 29ـی ئازار بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە یاریگای “نۆرس وێست ستادیۆم” لە واشنتۆن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە یارییەکەی بەرامبەر بەڕازیل چەندین چالاکی بازرگانی ئەو براندە وەرزشییەی تێدایە کە سپۆنسەری هەردوو هەڵبژاردەکە دەکات، بەتایبەت کە ئەمریکا دوای چەند مانگێکی تر میوانداریی کۆتاییەکانی مۆندیال دەکات.

ئێمباپێ قورساییەکی بازرگانیی گەورەی لەم چالاکییانەدا هەیە، بۆیە ئەگەر بەهۆی پێکانەوە لەو دوو یارییەدا ئامادە نەبێت، كێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ریاڵ مەدرید لەوانەیە رێگری لە پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە فەڕەنساوە بکات، ئەگەر راپۆرتێکی پزیشکیی هەبێت کە پێکانەکەی ئەژنۆی بسەلمێنێت، ئەمەش 10 ڕۆژی تری پێده‌دات بۆ پرۆسەی چاکبوونەوە لەناو مەدریددا.

هەرچەندە یاساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ فیفا جەخت دەکەنەوە، یانەکان پابەندن بە ئازادکردنی یاریزانەکانیان بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەکان لە کاتی بانگهێشتکردنیاندا، هەر ڕێککەوتنێکی پێچەوانە لە نێوان یاریزان و یانەدا قەدەخەیە، بەڵام سەدان نموونەی پێشوو هەبوون کە سەلماندوویانە یانەکان دەتوانن ڕێگری لە یاریزانەکانیان بکەن ئەگەر بە راپۆرتی پزیشکی پێکانەکەیان بسەلمێنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا مافی ئەوەی هەیە داوا لە ئێمباپێ بکات ئامادە بێت لە بنکەی کلێرفۆنتێن بۆ ئەوەی لە ژێر چاودێری پزیشکانی یەکێتییەکەدا پشکنینی پزیشکیی بۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button